
بەنداوی دووکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی
ئاڤا نیوز
بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوی دووکانەوە گۆڕستانێک دەردەکەوێت و بەڕێوەبەری ناحیەی بنگرد زانیارییەکان لەبارەی گۆڕستانەکەوە بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی دابهزینى ئاستى ئاوی دووكان، گۆڕستانێك له سنوورى بهرى مهرگه و دهشتى عارهبان، له گوندى مامهنداوەی سنوورى ناحیهى بنگرد دەرکەوتووە، مێژووی گۆڕستانەکە بۆ بەر لە دروستکردنی بەنداوی دووکان دەگەڕێتەوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ناحیەی بنگرد بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەر لە دروستکردنی بەنداوی دووکان لە ساڵی 1956، گوندێک لەو شوێنە هەبووە و بەهۆی دروستکردنی بەنداوەکەوە گوازراونەتەوە و قەرەبووشیان پێدراوە، بەڵام گۆڕستانەکە لە شوێنی خۆی ماوەتەوە و بە تێپەڕبوونی کات ژێرئاو کەتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەڕێوەبەری ناحیەی بنگرد بە ئاڤا میدیای گوت: ساڵانە لەگەڵ دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان، ئەو گۆڕستانە دەردەکەوێت و ئەمەی ئێستا ڕوویداوە دیاردەیە نەک حاڵەت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 38 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
22 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مانگێکدا بەنزیخانەکانی هەولێر زیاتر لە 40 ملیۆن دینار سزا دراون






