
یەکێک لە قوتابخانەکانی سلێمانی
ئاڤا نیوز
بۆیەكەمجار پرۆژەی قوتابخانەی دیجیتاڵی لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت، بۆ ئەم مەبەستەش سەكۆیەكی ئەلیكترۆنی تایبەت بە پرۆگرامەكانی خوێندن و تاقیگەی كۆمپیتەر لە 60 قوتابخانە دادەنرێت و ڕاهێنانیش بە مامۆستایان دەكرێت لەسەر چۆنیەتی بەكارهێنانی سیستمەكە.
لێدوانی فەرمی: ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهاوکاری نێوان دامەزراوەی دەستپێشخەرییەکانی شێخ محەممەد بن ڕاشد ئال مەکتوم، سەرۆکوەزیرانی وڵاتی ئیماراتی یەکگرتوو و وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم پرۆژەیە جێبەجێدەکرێت.
زانیاریی زیاتر: پرۆژەی قوتابخانەی دیجیتاڵی سەرەتا لە 14 قوتابخانە جێبەجێکرا بە زمانی عەرەبی، دواتر بە زمانی کوردی، ئێستاش کار لەسەر فراوانترکردنی پرۆژەکە دەکەین.
لەلایەكی دیكەوە: د. وەلید ئەحمەد، ئەمینداری گشتی پرۆژەکە گوتی، ئەم پرۆژەیە لە زیاتر لە 60 قوتابخانە جێبەجێدەکەین ، کە پێکهاتووە لە سەکۆیەکی ئەلیکترۆنی کە پرۆگرامەکانی خوێندنی بە زمانی کوردی لەخۆگرتووە لەگەل کردنەوەی تاقیگەی کۆمپیتەر لە قوتابخانەکان، هاوکات ڕاهێنان بە مامۆستایان دەکەین لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی پرۆژەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قوتابخانەی دیجیتاڵی یەكەم دامەزراوەی پەروەردەیی و فێربوونی یەكگرتووە كە خوێندن بەشێوەی ئەلیكترۆنیی زیرەك لەخۆدەگرێت، تێیدا قوتابیان بەنوێترین شێوازیی فێربوون ئاشنا دەكرێن و نوێترین ئامێر و كەرەستەی سەردەمیانەیان لەبەردەست دەبێت بۆ فێربوون كە لەگەڵ مەنهەج و پڕۆگرامی جیهانی هاوتایە، هاوكات لەگەڵ دابینكردنی میكانیزمی هەڵسەنگاندنی زیرەك.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
سوپای سوودان چەند ناوچەیەک لە هەرێمی کۆردۆفان کۆنترۆڵ دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و تەم ڕوو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرتاشێکی مەریوان بە گەڵای درەخت وێنەی کەسایەتییەکان دەنەخشێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

سەقز وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەردی بناغەی بەشی دووەمی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دادەنرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: هەر گەلێک ئیرادەی هەبێت دواجار سەردەکەوێت و پێش دەکەوێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەڵامی مەسرور بارزانی لەبارەی مووچە و کۆبوونەوەی لەگەڵ سوودانی






