سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان: به‌تووندى سه‌ركۆنه‌ى هێرشه دوژمنكارييهکانی ئێران ده‌كه‌ين
- هەواڵ
- 2024-01-16

ئاڤا دیجیتاڵ
لێدوانە فەرمییەکان: زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه دوژمنكارييه ده‌كه‌ين كه سوپاى پاسدارانى ئێران شه‌وى ڕابردوو به مووشه‌كیى دوورهاوێژ كرديه سه‌ر هه‌ولێر و له ئه‌نجامدا ژماره‌يه‌ك هاووڵاتىی شه‌هيد و بريندار بوون.
سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين، هاوسۆز و هاوخه‌ميانين و هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان دەشڵێت: به‌رده‌واميى به‌ئامانجگرتنى هه‌رێمى كوردستان و شه‌هيدكردنى هاووڵاتييان، تاوانكارييه‌كى بێ پاساو و دژ به ياسا نێودهوڵهتييهكان و دراوسێيه‌تى و به‌ها مرۆيييه‌كانه، هه‌روه‌ها پێشێلكردنێكى زه‌قى سه‌روه‌رى و ئارامى و سهقامگيريى عێراقه.
لە لایەکی دیکەوە: هه‌رێمى كوردستان هه‌رگيز بۆ هيچ لايه‌نێك سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه نه‌بووه و نابێت. به‌هانه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران بۆ هێرشه‌كه به ته‌واوى بێ بنه‌ما و دووره له ڕاستييه‌وه. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وای گوت. داوا له حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقیش دەکات "به‌په‌له ده‌ست به لێكۆڵينه‌وه بكات بۆ ده‌رخستنى ڕاستييه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌ركى خۆى له پاراستنى هه‌رێمى كوردستان به‌جێ بگه‌يه‌نێت و ڕێ له‌و هێرشانه بگيرێت".
زیانە سەرەکییەکان: بە گوێرەی زانیارییەکان تاوەکو ئیستا چوا کەس بەهۆی مووشەکبارانەکەی ئێرانەوە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەک کەسیش بریندار بوونە. ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی تەندروستیی بریندارەکانەوە گوتی: "تەندروستییان ناجێگیرە".
باکگراوند: حکومەتی عێراق سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر کردی و گوتی: پیشێل‌کردنی سەروەری عێراقە. هەر زوو لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر هێرشە مووشەکییەکە پێکهێنا و هەر ئەمڕۆ سێ شەممە، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق‌و گەیشتە هەولێر و سەردانی شوێنە بۆردوومانکراوەکانی کرد.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە %67 كەمی كردووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ پشیلەی وان؛ ئەفسانەیەک بە چاوی شین و زەردەوە
27 کانوونی یەکەم

کچە کوردێک فیلمێک دەربارەی شەهید بوونی باوکی بەرهەم دەهێنێت
27 کانوونی یەکەم

گەردوون پیر بووە و ئەستێرەی نوێی کەمتر لەدایک نابن
27 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە %67 كەمی كردووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق دەكات





