یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
- کوردستان
- 27 نیسان
شەیری بکە لە:

کچ و کوڕێک لەکاتی گۆڕینەوەی ئەڵقەی هاوسەگیری
ئاڤا نیوز
یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ داوا لە هاووڵاتیان دەکات بارسووکی و کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت.
وێنە گەورەکە: بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی زێڕ لە بازاڕەکان، دوودڵی و قەلەقی لای بەشێکی زۆر لە گەنجان دروست کردووە بەتایبەت ئەو کەسانەی دەیانەوێت هاوسەرگیری بکەن، بەجۆرێک ئەگەر کچێک یان خانەوادەکەی داوای بڕێکی زۆر زێڕ بکەن، بارگرانییەکی زۆری ئابووری لەسەر شانی کوڕەکە دروست دەکات.
پەیامی فەرمی: یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان ڕاگەیاند: لەبەر ئەوەی پرۆسەی هاوسەرگیری پرۆسەیەکی گرنگە و ئیسلام بایەخێکی زۆری پێ دەدات، بەتایبەت لە پێکهێنانی پرۆسەی هاوسەرگیری لەسەر بنەمای ڕێز و خۆشەویستی و تەبایی، ڕاستە شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام مارەیی وەک حەقێکی شەرعی ئافرەت دیاریکردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش پێغەمبەر (درودی خوای لێ بێت) ئاماژەی بەوە داوە، کە بەخێرترین پرۆسەی مارەبڕین ئەوەیە مارەییەکەی کەم بێت.
زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، یەکێتیی زانایان ڕوودەکاتە هاووڵاتیان و داوایان لێدەکات، لەو سۆنگەوە کە ئێستا زێڕ زۆر گران بووە و ڕۆژ بە ڕۆژ نرخەکەی بەرز دەبێتەوە، کار ئاسانی و بارسووکی لە مارەیی بکەن.
لەلایەکی دیکە: لەبارەی ئەوەی ئایا لە شەریعەتی ئیسلامدا شتێکی تایبەتی دیاریکراوە تاوەکو بکرێتە مارەیی؟ یەکێتیی زانایان دەڵێت، "ئیسلام بۆ مارەیی هیچ ئەندازە و شتێکی دیاری نەکردووە، بەڵکو هەر شتێکی شایستە و گونجاو بێت ئاساییە بکرێتە مارەیی، مەرج نیە تەنها زێڕ بێت".
ئەمەش بزانە: لە ئێستادا نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە:
مسقاڵێک زێڕ عەیار 24=788,000 هەزار دینار.
مسقاڵێک زێڕ عەیار 22=722,000 هەزار دینار.
مسقاڵێک زێڕ عەیار21=690,000 هەزار دینار.
مسقاڵێک زێڕعەیار 18=590,000 هەزار.
مسقاڵێک زێڕ عەیار 22=722,000 هەزار دینار.
مسقاڵێک زێڕ عەیار21=690,000 هەزار دینار.
مسقاڵێک زێڕعەیار 18=590,000 هەزار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا کامپەینێکی دیکە بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوراز گوڵپی لەبەر لێقەوماوانی چەمچەماڵ جیاواز هاتەخوار





