
ڕادەستکردنەوەی دوو کێڵگە بە خاوەنەکانیان دوای پاککردنەوەیان لە مین
ئاڤا نیوز
دوای پاككردنەوەی دوو كێڵگەی مین لە سەدان مین و تەقەمەنی نەتەقاوە، كە كەوتوونەتە قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆك و ناحیەی قەرەهەنجیر لە نزیك كەركووك، ڕادەستی خاوەنەكانیان دەكرێنەوە.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ 28-4-2025، لیژنەی ڕادەستکردنەوەی کێڵگەمینەکان لە بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینى دهۆک، بەهاوکاريی ڕێکخراوی نێودەوڵەتيی ئامۆژگاريی مین (MAG)، لە سنووری شارۆچكهى شێخان، کێڵگەمینێک بە ڕووبەری 206 هەزار مەتر دووجا دوای پاککردنەوەی، ڕادەستى خاوهنهكهى كردەوە، لەو کێڵگەمینە نزيكهى 200 مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگيی نەتەقیوە دۆزرانەوە و سەرجەمیان لەناوبران. هاوكات ليژنهى ڕادهستكردنهوهى كێڵگهمينهكان له بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینى سلێمانی، لە درێژەی کار و چالاکییەکانی له شارهدێى قهرهههنجير، زەوییەک کە پێشتر کێڵگەمین بووه، دواى لهناوبردنى سهرجهم مين و تهقهمهنييهكانى ناوى و پاككردنهوهى، ڕادهستى خاوهنهكهى كرايهوه.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای گشتیی كاروباری مین لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات، هەوڵەكان چڕكراونەتەوە لەپێناو پاككردنەوەی سەرجەم خاكی هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم لە مین و تەقەمەنی، ئەوەش لەچوارچێوەی كارنامە و پلانی تۆكمەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ نەهێشتنی یەكجارەكیی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات




