
زەوی و لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی ناڕەزایەتی ئەو ژن و مێردانەی فەرمانبەر بوون و لەوەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبوون، ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیازی وەزارەتی شارەوانی قەبووڵکرد و بڕیاریدا پیاو و ژن بە یەکسانی زەوییەکەیان بەسەر دابەش بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو ژن و مێردانەی کە فەرمانبەرن، یەکێکیان لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبێت، ئەمەش ناڕەزایەتی لێکەوتەوە و داوا دەکەن ژن و مێرد بە یەکسانی زەوییان پێبدرێت. و داواکەشیان قەبووڵکرا.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له وهزارهتی شارهوانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، "بڕیاردرا بە هاوبەشی زەوی بەسەر ئەو هاوسەرانە دابەش بکرێت کە هەردووکیان لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، واتا ئەگەر زەوییەکە 200 مەتر بێت، هەریەکەو 100 مەتر دەخرێتە سەر ناویان."
زانیاریی زیاتر: بەپێی بڕیارەکەی ئەنجوومانی وەزیران، ئەگەر پیاوەکە ڕازی بوو زەوییەکە بەناوی ژنەکەوە بکرێت، دەچێتە شارەوانی و بەڵێننامەیەک پڕدەکاتەوە و زەوییەکە بەناوی ژنەکەی دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 29 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
22 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مانگێکدا بەنزیخانەکانی هەولێر زیاتر لە 40 ملیۆن دینار سزا دراون






