وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای تەرخانکردنی بودجە بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکان دەکات
- کوردستان
- 30 نیسان

بینای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
ئاڤا نیوز
بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆکانی هەرێمى کوردستان و فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتەکەی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا دەکات بودجەیان بۆ تەرخان بکرێت.
وێنە گەورەکە: وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان لەبارەى پرسە هاوبەشەکانى نێوان ئەنجوومەنی ڕاژە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و پرسی دامەزراندنى سێ یەکەمەکانى سەر ئاستى بەش و کۆلێژەکان لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان لە ساڵانی خوێندنی (2017- 2018 تا 2021-2022) کۆبوونەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، بەمەبەستى گفتوگۆکردن لەبارەى پرسی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانى زانکۆکانی هەرێمى کوردستان و فەرمانبەرانی گریبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆبوونەوەى وەزیرى خوێندنى باڵاى هەرێمى کوردستان لەگەڵ سەرۆکى ئەنجوومەنى ڕاژەى حکومەتى هەرێم بەڕێوەچوو.
زانیاریی زیاتر: لە ڕاگەیێنراوەکەی خوێندنی باڵادا هاتووە، "مەبەستمانە پێکەوە هەماهەنگی بکەین بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی کاری شایستە بۆ گەنجانی وڵاتەکەمان و سوود لە توانایان وەربگرین بۆ گەشەپێدانی هەمەلایەنەی وڵات و ڕێگر بین لە کۆچی هزر و تواناکانی گەنجان کە گرنگترین سەرمایەی وڵاتەکەمانن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبوونەوەکەی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و ئەنجوومەنی ڕاژە "بڕیاردرا بە ئامادەکردنى کۆنوسێکى هاوبەش لە نێوان وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئەنجوومەنى ڕاژە، لە ڕێگەى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ئاراستەى لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێت، بۆ ئەوەى بودجەى پێویست بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و فەرمانبەرانی گرێبەست تەرخان بکرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناریۆی سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای کارابوونەوەی پەرلەمانی کوردستان سەدان زیندانی ئازاد دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمشەو عێراق یارییەکی چارەنووساز ئەنجام دەدات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگەوانانی شنۆ ساڵانە 1200 تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جموجۆڵی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی هەورامان فراوان بووە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
13 تشرینی یەکەم
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای کارابوونەوەی پەرلەمانی کوردستان سەدان زیندانی ئازاد دەکرێن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ژمارەیەک مامۆستای گرێبەست داوای گۆڕینی بڕوانامەکانیان دەکەن