
ژمارەیەک قوتابی زانکۆی سەڵاحەدین لە ئاهەنگی دەرچوون، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
هەوڵەکان بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان بەردەوامە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا دەکات بودجەیان بۆ تەرخان بکرێت.
لێدوانی فەرمی: د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "ئێمە داواکاریمان پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کردووە لەسەر ئەو داهاتەی لە عێراق دێت سێ یەکەمەکان دابمەزرێن".
- دامەزراندنەکە سێ یەکەمەکانى سەر ئاستى بەش و کۆلێژەکان لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان لە ساڵانی خوێندنی (2017- 2018 تا 2021-2022) دەگرێتەوە.
- دوێنێ سێشەممە لە کۆبوونەوەکەی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و ئەنجوومەنی ڕاژە "بڕیاردرا بە ئامادەکردنى کۆنووسێکى هاوبەش لە نێوان وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئەنجوومەنى ڕاژە، لە ڕێگەى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ئاراستەى لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێت، بۆ ئەوەى بودجەى پێویست بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و فەرمانبەرانی گرێبەست تەرخان بکرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت





