
پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری
ئاڤا نیوز
هەفتەی داهاتوو بەفەرمی نرخی کارەبای 24 کاتژمێری دیاری دەکرێت، ئەو نرخەی ئێستا هەیە ئەزموونییە و نامێنێت، نرخی داهاتووش لەوەی ئێستا هەیە کەمتر دەبێت.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بەردەوام لە فراوانبوونە، تاوەکو ئێستا 600 هەزار هاونیشتمانی لێی سوودمەند بوون، بڕیارە تاوەکو ساڵێک و 7 مانگی دیکە بگاتە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی چوارشەممەی داهاتوو لە کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بەفەرمی نرخی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی دیاری دەکرێت و دەنگی لەسەر دەدرێت، دیاریکردنی نرخیش لەسەر بنەمای کیلۆوات دەبێت.
شێوازەکانی جێبەجێکردن: بە پێنج ئاست نرخی کیلۆوات دادەنرێت:
یەکەم: سفر بۆ 400 کیلۆوات بە نرخێکی کەم.
دووەم: 400 بۆ 800 کیلۆوات بە نرخێکی کەمێک زیاتر.
سێیەم: 800 بۆ هەزار و 200 کیلۆوات گرانتر دەبێت.
چوارەم: هەزار و 200 بۆ هەزار و 600 کیلۆوات دیسان گرانتر دەبێت.
پێنجەم: لە هەزار و 600 کیلۆواتەوە بەرەوسەرەوە جارێکی دیکە نرخەکە گرانتر دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تیمی پڕۆژەی ڕووناکی بە ئاڤایان وت، دانانی نرخی کیلۆوات بە هەڕەمەکی دانەنراوە، هەڵسەنگاندن کراوە و بەجۆرێک دانراوە لەگەڵ گوزەران و ژیانی خەڵک بگونجێت، لەوەی ئێستاش هەیە هەرزانتر دەبێت. بەپێی ئاستەکان هاوبەشان تا کەمتر کارەبا بەکاربهێننن مانگانە کەمتر پارە دەدەن.
- بە تێکڕای ساڵ زۆرینەی خەڵکی کوردستان مانگانە تا 800 کیلۆوات کارەبا بەکاردەهێنێن، چونکە بەپێی وەرزەکان بەکارهێنانی کارەبا دەگۆڕێت. بۆ نموونە ماڵێک لە مانگێکدا 750 کیلۆواتی بەکاربهێنێت، 400 کیلۆواتی یەکەمی بە نرخێکی کەم بۆ هەژمار دەکرێت، 350 کیلۆواتەکەی تر بە نرخێکی زیاتر،، نەوەک کۆی 750 کیلۆواتەکەی بە گران لەسەر هەژمار بکرێت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: نرخی کارەبای بازرگانی، کشتوکاڵی، پیشەسازیی بچووک، پیشەسازیی گەورە و میری واتە فەرمانگەکانی حکومەت، نرخی جیاواز بۆ هەموویان دادەنرێ بەپێی سيکتەرەکان، ئەوانیش هاوشێوەی ماڵان قازانج دەکەن، کەمتر لەو پارەیەی ئێستا لە کارەبا خەرجی دەکەن لەسەریان دەکەوێت، بەو پارەیەی دەیدەنە کارەبای نیشتمانی، لەگەڵ پارەی مۆلیدەی گەڕەکەکان و تەنانەت مۆلیدەی تایبەتی خۆیان.
خاڵی ئەرێنییەکان: لەکاتی دانانی نرخەکان گوزەرانی زۆرینەی خەڵک لەبەرچاو گیراوە، بەو ئامانجەی خێزانی کەدەرامەت، خێزانی بچووک، تازە بووک و زاواکان و خانەنشینان مانگانە کەمترین پارە بدەن.
- دوای یەکلاکردنەوەی نرخەکان و بڵاوکردنەوەیان، لەمەودوا لەسەر ئەو بنەمایە پارە لە هاوبەشان وەردەگیرێت، تەنانەت ئەو گەڕەک و ناوچانەی تاوەکو ئێستا لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک کارەبایان بووەتە 24 کاتژمێری قەرەبوو دەکرێنەوە.
- بۆ نموونە گەڕەکی ژیانی هەولێر کە 10 مانگە پڕۆژەی ڕووناکی پێگەیشتووە، کارەبای ڕابردووشیان بەپێی نرخە نوێیەکە بۆ هەژمار دەکرێ، لەم 10 مانگە چەند پارەی زیادەیان دابێت قەرەبوو دەکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا کامپەینێکی دیکە بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوراز گوڵپی لەبەر لێقەوماوانی چەمچەماڵ جیاواز هاتەخوار





