
ئاڤا نیوز
پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە شارەکانی خوارووی عێراق دەستی پێکردووە، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، "لە کۆتایی مانگی پێنج، ئێمەش دەست بە وەرگرتنی گەنم دەکەین".
وێنە گەورەکە: دوو هەفتەیە لە پارێزگاکانی باشووری عێراق دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران کراوە، بەهۆی گەرماوە گەنم لەو شارانە زووتر پێگەیشتووە و دووراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەروەر هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەگوێرەی پلانی ساڵی 2025، عێراق بڕی 400 هەزار تۆن گەنم لە هەرێمی کوردستان وەردەگرێت، ئێمەش بەم بڕە ڕازی نین و لەوبارەیەوە پەیاممان بۆ بەغدا ناردووە".
لەبارەی کاتی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران، سەروەر هاواری گوتی، لە 25-5-2025 تا 1-6-2025 دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەکەین.
ژمارەکان وا دەڵێن: لە ساڵی 2023، بڕی 500 هەزار تۆن گەنم و لە ساڵی 2024 بڕی 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لەلایەن عێراقەوە وەرگیرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ بۆ هەر تۆنێک گەنمی بەراو 850 هەزار دینار و بۆ گەنمی دەیمی 800 هەزار دینار لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە دیاری کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانی نێودەوڵەتی لە داڤۆسین
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فێڵێکی مەترسیدار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان سەرهەڵدەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا 1 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەکان تەرخان دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی نرخی بەشەخۆراک دیاری دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






