
وێنەی کوێخا دێرین عوزێری لە دەرەوەی وڵات. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دوای زیاتر لە ساڵێک لە جێهێشتنی شاری سلێمانی بەهۆی بوونی فەرمانی دەستگیرکردن، ئەمڕۆ کوێخا دێرین عوزێری گەڕایەوە و لەلایەن هێزەکانی ئاسایش دەستگیرکرا.
چیرۆکی سەرەکی: کوێخا دێرین عوزێری، کە پلەدارێکی هێزی پێشمەرگەی سەربە یەکەی 70ـی یەکێتی بوو، سەرەتای ساڵی ڕابردوو، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی یەکێتییەوە دیوەخانەکەی ڕووخێنراو دەست بەسەر ماڵ و حاڵیدا گیرا. دواتر دەربازی بوو و چووە دەرەوەی وڵات.
دوای دەربازبوونی بۆ دەرەوەی وڵات، ئاسایشی یەکێتی ڕوونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە و وتی ''بە داواکردنی سەرانە و پارە وەرگرتن لە سەرمایەدارێک، بڕیاری دەستگرتن بەسەر ماڵ و سامانی کوێخا دێرین دەرکراوە".
زانیاریی زیاتر: لە ماوەکانی ڕابردوو بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی دیاری سلێمانی، کێشەی کوێخا دێرین بە سوڵحی عەشایەری چارەسەر کرا. لێکتێگەیشتنیش هەبووە لەنێوان عەشیرەتی عوزێری و بەرپرسانی باڵای یەکێتی، ویستوویانە ئاشت ببنەوە.
چی ڕوویدا: دوای زیاتر لە ساڵێک ئەمڕۆ کاتژمێر دووی بەرەبەیان كوێخا دێرین گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی، بەڵام لەگەڵ گەیشتنی لەناو فڕۆكەخانەی سلێمانی لەلایەن هێزێكی دژەتیرۆری سڵێمانی دەستگیر دەکرێت و ڕادەستی ئاسایشی سلێمانی دەکرێت. بەهۆی ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنی لەلایەن حاکمی ئاسایشی سلێمانی هەبوو، ئێستا دەستبەسەر کراوە، دیاریش نییە ئەمڕۆ یان بەیانی بە کەفەلەت ئازاد دەکرێت، یاخود هەر لە زیندان دەمینێتەوە
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێش گەڕانەوەی بۆ سلێمانی، بەڵێنی ئەوە بە كوێخا دێرین دراوە ئەو سكاڵاو دۆسیانەی كە لە دادگا لەسەری تۆماركراون دادەخرێن و سەرجەم گرفتەكانی بۆ چارەسەر دەكرێت، بەڵام ڕێگەی پێنادرێت جارێكی دیكە قەڵای عوزرێییەكان دروست بكاتەوە.
لێدوانی فەرمی: خزمێکی کوێخا دێرین بە ئاڤای ڕاگەیاند: دوای زیاتر لە ساڵێک کێشەکەی چارەسەر کراوە.
لەلایەکی دیکەوە: عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە ئاڤای گوت: دێرین عوزێری دەستگیر کراوە و ئەمڕۆ براوەتە بەردەم دادوەر، ناوبراو لەماوەی ڕابردوودا فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە و ئەمڕۆش دواى دەستگیرکردنى ڕووبەرووی یاسا کرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
40 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكومەت بوو
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری هەولێر: بەڵگەکان دەریدەخەن تەرمە دۆزراوەکە تەرمی ئاڤێستایە





