
شوێنی کوژرانی حەسەن نەسڕوڵڵا لە باشووری بەیرووت. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
بۆ یەکەمجار چەند زانیارییەکی نوێ لە بارەی کوژرانی ئەمینداری گشتی پێشوی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەکرێت، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەمریکا توڕە بووە لە ئۆپەراسیۆنەکە و گەشتەکەی نەتانیاهۆش بۆ نیویۆرک بۆ چەواشکردنی نەسروڵڵا بووە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕاپۆرتە ئیسرائیلییەکان، دوا ساتەکانی پێش ئۆپەراسیۆنی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی پێشووی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەکەن و ئاماژە بەوە دەکەن کە بنیامین نهتهنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دوودڵ بووە لەو بڕیارە.
چی ڕوویدا: بنیامین نەتانیاهۆ لە سەکۆی نەتەوە یەکگرتووەکان وتارەکەی پێشکەش دەکات. کاتژمێر شەشی ئێوارەیە. لە کاتێکدا نەتانیاهۆ باسی هەڕەشەکانی ئێران و هاوپەیمانەکانی دەکرد، لە دووری هەزاران میلەوە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ئامادەکارییان بۆ هێرشێکی گەورە دەکرد.
26ـی سێپتەمبەر 2024، پێش گەشتەکەی نەتانیاهۆ
یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بە نائومێدیەوە خەریکی بڕواپێهێنان بە نەتانیاهۆیە. "سەرۆکوەزیران، ئەمە دەرفەتێکە جارێک لە ژیاندا دێتە پێش". نەتانیاهۆ بەردەوام دەڵێت دەیەوێت بیر بکاتەوە.
- لە بارەگای مۆساد، هەنگاو بە هەنگاو چاودێری جوڵەکانی نەسروڵڵا دەکرێت. زانیارییەکی دەگمەن هەیە: نەسروڵڵا و چەند ڕێبەرێکی باڵای حیزبوڵڵا کۆبوونەوەیەکیان لە بارەگای سەرەکی ژێرزەمینی، لە نهۆمی 14 ژێر زەوی، لە گەڕەکی داحیە هەیە.
27ـی سێپتەمبەر، بەیانی – نیویۆرک
- نەتانیاهۆ لە نیویۆرکە. کاتێک ئامادەکاری دەکات بۆ وتارەکەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان، سکرتێرەکەی تەلەفۆنێکی دەخاتە بەردەست. گالانتە لەسەر هێڵ، پێویستە بڕیارێکی کۆتایی بدرێت.
- نەتانیاهۆ "من ڕەزامەندم، بەڵام دوای وتارەکەم تکایە، دوای نزیکەی کاتژمێر شەشی ئێوارە. من دەمەوێت لەسەر سەکۆبم کاتێک ئەنجامی دەدەن."
- گالانت داوا دەکات کە تەلەفۆن بۆ ئەمریکییەکان بکرێت. نەتانیاهۆ نایەوێت. "کاتێک فڕۆکەکان لە ئاسماندان پێیان بڵێن."
کاتژمێر 6:15 ئێوارە، بەپێی کاتی نیویۆرک – واشنتۆن
یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، بە لەرزینێکەوە تەلەفۆن بۆ لی ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، دەکات و پێی دەڵێت، "ئێمە ئامادەین بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی کوشتنی نەسروڵڵا."
- ئۆستن بە تووڕەیی و سەرسوڕمانەوە: کەی؟
- گالانت، "15 خولەکی دیکە."
- ئۆستن، "ئێوە شەڕێکی هەرێمی هەڵدەگیرسێنن!"
- گالانت بە خێرایی وەڵام دەداتەوە: "ئەم پیاوە هەزاران ئیسرائیلی و سەدان ئەمریکی کوشتووە. ئێمە زۆر دڵنیاین ئەو لەوێیە."
- مایک هێرتزۆگ، باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشنتۆن، تەلەفۆن بۆ جاک سالیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، دەکات. هیچ وەڵامێک نییە.
کاتژمێر 6:20 ئێوارە – بەیروت
حەسەن نەسڕوڵڵا و عەباس نیلفوروشان، جێگری فەرماندەی فەیلەقی قودس، خەریکی کۆبوونەوەن.
- لەناکاو، دەنگی فڕۆکە دێت.
- لە چەند چرکەیەکدا، 85 بۆمبی بانکەر-باستەر کە دەتوانن دیوارە ئەستوورەکان ببڕن و بچنە قوڵایی، بەسەر ناوچەکەدا دەبارێنن. شەش باڵەخانە بە تەواوی ڕووخان. زەمین دەلەرزێت.
کاتژمێر 6:30 ئێوارە - نیویۆرک
نەتانیاهۆ وتارەکەی تەواو دەکات و لە سەکۆکە دادەبەزێت. سکرتێرە سەربازییەکەی پارچە کاغەزێکی بۆ دەبات، "تەواو بوو."
ڕۆژەکانی دواتر
جاک سالیڤان بە تووڕەییەوە بەرپرسانی ئیسرائیلی تاوانبار دەکات: "ئێوە وا دەری دەخەن کە ئێمە گەمژەین! لەکاتێکدا ئێمە پێشنیازی ئاگربەستمان لە لوبنان دەکرد، ئێوە خەریکی کوشتنی نەسروڵڵا بوون."
- بەرپرسێکی ئەمریکی لێدوان دەدات: "ئەوان ئێمەیان کردووەتە گاڵتەجاڕ، ئەمە شەرمەزاریە."
- دان شەپیرۆ، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، دەڵێت وەسفکردنی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی نێوان گالانت و ئۆستن بە وشەی دیپلۆماسی زەحمەتە.
- پشت پەردە، ئیسرائیلیەکان دەڵێن: ئاشکرا بوو کە نەتانیاهۆ گەشتەکەی بۆ نیویۆرک و بەشداری لە پێشنیازی ئاگربەست وەک چەواشەکارییەک بەکارهێنا بۆ ئەوەی سەرنجی حەسەن نەسروڵڵا لادات و بەئاسانی بتوانن لەناوی بەرن.
باکگراوند: ئێوارەی ڕۆژی 27ـی ئەیلوولی 2024، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر بارەگای سەرەکی حیزبوڵڵا لە گەڕەکی حارەت حرەیک، لە ناوچەی داحیەی بەیروت. نەسروڵڵا و چەند سەرکردەیەکی پلەبەرزی دیکەی حیزبوڵڵا کوژران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاپۆرتی تایبەت؛ چیرۆکی قەڵای کچانت لە ئیستەنبووڵ بیستووە؟
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابین
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دابەشکردنی مووچە سبەی بانکەکان کراوە دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نمایشی جلوبەرگی کولتووری لە شاری وان بەڕێوەچوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش
لەدایکبووانی 2007 لە هەڵبژاردنی عێراق دەنگ دەدەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش
سندووقى فیلم بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی كوردی دروست دەكرێت
15 ئایار
ترەمپ سەردانی مزگەوتی گەورەی شێخ زایدی لە ئەبوزەبی کرد
15 ئایار
کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە باجی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەبەخشرێن
15 ئایار
- ڕاپۆرت
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا و ئۆکراینا لەسەر ئازادکردنی دیلەکانیان ڕێککەوتن