
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەئەنقەرەوە ڕایگەیاند، ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بناغانەی پەیوەندیەکانی نێوان عێراق و تورکیایە و پرسی ئاویش یەکێکە لە بابەتە هەستیارەکان.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندێکی باڵا گەیشتە ئەنقەرە و لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پێشوازیان لێکرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی ڕێککەوتننامەیەکی 11 خاڵیان خستەڕوو کە چەندین بواری جیاواز لەخۆ دەگرێت لەوانە؛ هاوبەشیکردن لە پرسی سەربازی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و بەرەنگاربوونەوە و ڕێگریکردن لە بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیرانی عێراق لەمیانەی کۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕایگەیاند: بەگوێرەی دەستووری عێراق چالاکی ڕێکخراوی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" قەدەغە کراوە.
- یەکێک لە ستوونە سەرەکییەکانی کە ئەمڕۆ گفتوگۆمان لەبارەوە کردووە، پرسی ڕووبەڕوونەوەی تیرۆرە کە مەترسییە بۆ سەر هەردوو وڵات.
- لەگەڵ تورکیا جەختمان لە کاری هاوبەشکردووەتەوە بۆ پرسی ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری لەپێناو بەر قەرارکردنی ئاسایشی بەردەوام.
- بەهۆی نەبوونی ئاوی کۆگاکراوەوە عێراق بەدۆخێکی ناهەمواردا تێپەڕ دەبێت.
- پرسی ئاو بۆ عێراق هەستیارە، حکومەتەکەمان بەگوێرەی ڕێککەوتنە هاوبەشەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ مامەڵە دەکات.
- هاوکارییەکی بەرفراوان لە نێوان عێراق و تورکیا لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا هەیە.
- عێراق دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیکە ڕەتدەکاتەوە، ئەو بابەتەش یەکێکە لەبەرنامەی کاری حکومەتەکەی.
یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن پێکهاتوون لەم چەند خاڵە:-
- لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر.
- لە بواری پەیوەندییە دیجیتاڵییەکان.
- لە بواری فریاگوزاری لە کاتی کارەساتەکاندا.
- کردنەوەی لقی زانکۆکانی تورکیا لە بەغدا و بەسرە.
- هاوکاری ڕاهێنانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق.
- لە بواری پیشەسازیی بەرگری و ئاڵوگۆڕی زانیاری.
- لە بوارەکانی دادپەروەریدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 33 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
22 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دژەتیرۆی عێراق شەش داعش دەستگیر دەکات





