گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تەیف سامی تاوەکو ئێستا نە بە فەرمی و نە بە نافەرمی وەڵامی هیچ کەس لەبارەی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی کوردستان ناداتەوە و خۆی بێ دەنگ کردووە. هیچ هۆکارێکیش بۆ نەناردنی مووچە باس ناکات.
زانیاریی تایبەت: یەکەم هەفتە لەناو مانگی پێنج تەواو بوو، بەڵام تاوەکو ئێستا بەغدا پارەی مووچەخۆرانی کوردستانی نەناردووە، ئاڤا ئەمڕۆ بەدواداچوونی نوێی لەوبارەیەوە کرد، بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای وت، تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی نوێ نییە و هیچ وەڵامێکی فەرمی و نافەرمی لەلایەن تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق نیە.
وتیشی، پێشتر ئەگەر هەڵەیەک یان گرفتێک هەبووایە، "بە نووسراوی فەرمی ئاگاداریان دەکردینەوە، بەڵام ئەم مانگە ئەوەش نەبووە".
ئەو سەرچاوەیەی دارایی دەڵێت، بابەتەکە لەلای تەیف سامییە و تەنیا ئیمزا و ڕەزامەندی ئەو ماوە، ئەویش هیچ قسەیەک ناکات، نە بڕیار دەدا بینێرێ، نە دەڵێ بۆ ناینێرم. "ئێمەش وەکو حکومەتی کوردستان چاوەڕێین پارە بخاتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی، چونکە ئەوەی لەسەرمان بووە کردوومانە و هیچ شتێک لەسەر ئێمە نەماوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نزیكەی 45 ڕۆژە بەبێ هۆكار بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی نەداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر چەند کامێرایەکی دیکەی تۆمارکردنی سەرپێچی دەکەونە کار
- ڕاپۆرت
- 39 خولەک لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی متمانە بە ویلایەتی دووەمی سوودانی ناداتەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی و حەلبووسی جەخت لەسەر خێراکردنی پێکهێنانی حکومەت دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
9 خولەک لەمەوپێش

هەرێمی كوردستان هەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانیی دارایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا دەدات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

چین لە ئاسمان وزەی با دەگۆڕێت بۆ کارەبا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

مەسرور بارزانی داوای دەستبەجێی چاککردنی شەقامێکی هەولێر دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کاسبکارێک له ههولێر پارهی دۆزیوهتهوه و به دوای خاوهنهكهیدا دهگهڕێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مینحەی مانگی نۆی مامۆستایانی ئاینیی خۆبەخش دابەش دەكرێت
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ دەدات و دواتر سەردانی کوردستان دەکات
- بزنس
- 15 تشرینی دووەم
بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێت





