
دیمەنی ڕووناککردنەوەی قەڵای هەولێر
ئاڤا نیوز
سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەڵای هەولێر تایبەت بۆ ئاڤا ئاشكرای دەكات، لە ئایندەیەکی نزیکدا سەرجەم پرۆژە گەشتیارییەكانی نێو قەڵای هەولێر دوای نۆژەنكردنەوەی، بۆ هاووڵاتیان و گەشتیاران دەخرێتەڕوو.
وێنە گەورەكە: دوای پۆلێنكردنی لەلایەن یونسكۆ، وەك 100 گرنگترین شوێنەوارەكانی جیهان، کۆمسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەڵای هەولێر پێكهات بۆ نۆژەنكردنەوەی بەشێوەی ستانداردی كەلەپووری جیهانی، كارەكانی نۆژەنكردنەوەی قەڵای هەولێر بە هۆكاری جۆراوجۆر بەشێوەی پچڕ پچڕ ئەنجامدەدرا.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار فەلاح حەسەن، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەڵای هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا كۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا كە لەسەر قەڵای هەولێر ئەنجامدەدرێت، باس لە گرنگترین ئەو پرۆژانە دەكەین كە لەماوەی ڕابردوو بەگشتی لە قەڵا كراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر ئاڤا وەك یەكەم دەزگای میدیایی باسی لەوەكرد، لە ئایندەیەکی نزیکدا چایخانەی كولتووری و میوانخانە و چێشتخانە لەسەر قەڵا دەكرێتەوە و گەشتیاران دەتوانن لە شەوانیشدا سەردانی قەڵا بکەن، لەمبارەیەوە ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە پێگەی فەرمی خۆی ئەو زانیارییەی پشتڕاستكردەوە بەوەی كە یەکێک لە بیناکانی ناو قەڵای هەولێر دەستنیشانکراوە بۆ ئەوەی وەک میوانخانە سوودی لێببینرێت.
لەناو قەڵای هەولێردا چی دەکرێت:
- کورسیی دانیشتن و ڕووناکی بۆ شەقامی قەڵا و کۆڵانەکان دادەندرێن.
- ڕووبەری سەوزایی زیاد دەکرێت و داری زیاتر دەچێندرێن.
- گۆڕەپانی بەردەم دەرگای سەرەکیی قەڵا نۆژەن دەکرێتەوە و بەردڕێژ دەکرێت.
- پلانیش هەیە خانووەکانی قەڵا نۆژەن بکرێنەوە و چایخانەیەکی کولتووری و میوانخانە دروست بکرێن.
- نۆژەنکردنەوەی حەمامی قەڵا کە کۆنترین حەمامی هەولێرە، تەواوبووە و لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە پشتیوانیی دارایی كراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاپۆرتی تایبەت؛ چیرۆکی قەڵای کچانت لە ئیستەنبووڵ بیستووە؟
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابین
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دابەشکردنی مووچە سبەی بانکەکان کراوە دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نمایشی جلوبەرگی کولتووری لە شاری وان بەڕێوەچوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش
لەدایکبووانی 2007 لە هەڵبژاردنی عێراق دەنگ دەدەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
سندووقى فیلم بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی كوردی دروست دەكرێت
15 ئایار
ترەمپ سەردانی مزگەوتی گەورەی شێخ زایدی لە ئەبوزەبی کرد
15 ئایار
کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە باجی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەبەخشرێن
15 ئایار
- کولتوور
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نمایشی جلوبەرگی کولتووری لە شاری وان بەڕێوەچوو