
مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پشتگیریی ئەمریکای بۆ دەستپێکردنی "گفتوگۆی بونیادنەر" لە نێوان هیندستان و پاکستان نیشان دا.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە 22-4-2025، گرووپێکی چەکدار هێرشیان کردە سەر هەرێمی کشمیر. دوای ئەو ڕووداوە هیندستان، پاکستانی بەوە تۆمەتبارکرد کە دەستی لەو هێرشەدا هەبووە. پاش تۆمەت و هەڕەشەکانی هەردوولا بۆ سەر یەکدی، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هیندستان وەک وەڵامێک بۆ پاکستان، هێرشێکی مووشەکی کردە سەر چەند پێگەیەک لە ناو خاکی پاکستان.
لێدوانی فەرمی: ڕۆبیۆ لەمیانی گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ عاسم مونیر، سوپا سالاری پاکستان، ڕایگەیاندوە کە ئەمریکا ئامادەی نێوەندگیریی نێوان ئەم دوو دراوسێیەیە کە لە گرژیدان.
لەلایەکی دیکە: تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕۆبیۆ سوور بووە لەسەر ئەوەی هیندستان و پاکستان ڕێگاچارەیەک بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان بدۆزنەوە و پێشنیازی ئەوەی کردووە کە ئەمریکا لەمەدا هاوکاریان بێت تا گفتوگۆیەکی بونیادنەر ئەنجام بدەن.
زانیاریی زیاتر: پێشتریش چین داوای لە هەردوو دەوڵەتەکە کردبوو کە لە هەر جۆرە گرژییەکی زیاتر دوور بکەونەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 13 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە هەولێر
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سەنتەری حاجی ئۆمەران پێنج سانتیمەتر بەفر باریوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
22 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ قەدەغەی گەشتی سەر وڵاتان فراوانتر دەکات و سووریاش دەگرێتەوە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بە بڕیاری ترەمپ؛ ئەمریکا گەمارۆی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ڤەنزوێلا دەدات
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: 350 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ژمارەی ژەنەڕاڵەکانی کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوەیەكگرتووەكان: زیاتر لە 17 ملیۆن خەڵکی ئەفغانستان برسین





