
جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
سەرکردەکانی ئەوروپا داوایان لە ڕووسیا کردووە کە ڕازی بێت بە ئاگربەستێکی بێ مەرج بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لەگەڵ ئۆکراینا کە لە ڕۆژی دووشەممەوە دەستپێدەکات، ڕووسیاش نیازی هەیە بیر لەو بابەتە بکاتەوە.
وێنە گەورەکە: نزیکە سێ ساڵە جەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەردەوامە تاوەکو ئێستا ئاگربەستێکی ماوە درێژ لە نێوانیان نەهاتووەتە ئاراوە، پێشتر پووتین، ئاگربەستێکی کاتی لەگەڵ ئۆکراینا ڕاگەیاند کە لە ڕۆژانی 8 تا 10ی مانگی 5 بوو و هیچ هێرشێک لەلایەن ڕووسیاوە ئەنجام نەدرا، لەبەرامبەر ئەمەدا ئۆکراینا دەستبەجێی ڕەخنەی لە ئاگربەستە گرت و ڕایگەیاند، بۆچی پابەندی ئاگربەستی 30 ڕۆژە نابێت و ئەم جەنگە ڕابگرێت.
لێدوانی فەرمی: دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین لەبارەی ئەم بانگەوازە ڕایگەیاند، تاوتوێی ئەو پێشنیازە دەکەن بەڵام وەڵامی فشارەکان نادەنەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەم بانگەوازە لەلایەن وڵاتانی هاوپەیمانی ئۆکراینا لەوانە، فەرەنسا، بەریتانیا، پۆڵەندا و ئەڵمانیا کراوە، دواتریش لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێی پلانەکەیان کرد، هەر لەڕێگەی ئەم پلانەوە سەرکردەکانی ئەوروپا هەڕەشەیان لە ڕووسیا کرد کە ئەگەر پابەند نەبێت سزای نوێ و بەرفراوانیان بەسەردا دەسەپێنرێت.
لەلایەکی دیکەوە: لەلای خۆیەوە ترەمپ ڕایگەیاند، لەگەڵ مۆسکۆ و کێیڤ بەردەوام دەبن لەکارکردن تاوەکو کۆتایی بە ململانێیەکان بهێنن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ کچانی هەولێر کەزی بۆ یەکتر دەهۆننەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق 100 کۆچبەری لە لیبیاوە گەڕاندەوە هەولێر
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سلێمانی بەهۆی نالەباری کەشوهەوا وادەی تاقیکردنەوەکان دوادەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشتیگەلە سەربازییەكانی ئەمریكا بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرێکەوتن
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بانگێشتنامەی کەنەدای بۆ دەستەی ئاشتی هەڵوەشاندەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا کۆدەنگی بۆ پاراستنی کورد دروست دەبێت
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکایەتیی فەرەنسا: دەبێت مافی کورد لە سووریا بپارێزرێت
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی دەستبەجێ لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە






