کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە نێوان سووریا و تورکیا و ئوردن لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە نێوان سووریا و تورکیا و ئوردن لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت

هاکان فیدان لەگەڵ ئەحمەد شەرع

ئاڤا نیوز

تورکیا میوانداری لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان تورکیا و ئوردن و سووریا دەکات، کە لە ژێر چاودێری هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و بە بەشداری ئەیمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا دەکرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە، 2025-05-12، کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە نێوان سووریا و تورکیا و ئوردن لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت.

بابەتە ستراتیژییەکە: لەو کۆبوونەوەیەدا پەرەسەندنە ناوچەییەکان، پرسی ئاسایش تاوتوێ دەکرێت. فیدان جەخت لەوە دەکاتەوە کە تورکیا بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە.

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و کاری هاوبەشی نێوان ئەو وڵاتانە بۆ خاوەنداریەتی کردن لە ئاسایشی ناوچەکە و ڕێگریکردن لە ئیسرائیل، پێشنیازی هاکان فیدان دەبێت بۆ ئەو سێ وڵاتە.

زانیاریی زیاتر: پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و چارەسەرکردنی "پرسە ناوچەییەکان" لە پێناو پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە تاوتوێ  دەکرێت.

ئەمەش بزانە: هەر لەچوارچێوەی ئەو کۆبوونەوەیەدا هاکان فیدان بە جیا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی سووریا و ئوردن کۆدەبێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: