
ساتی ئازادکردنی چەند بارمتەیەک لەلایەن حەماسەوە. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی حەماس، ئیدان ئەلێکساندەر، سەربازی ئیسرائیلی - ئەمەریکی لە غەززە ئازاد دەکات و سەرۆکی ئەمریکا ستایشی بڕیارەکەی حەماسی دەکات و بە "هەواڵێکی مێژوویی" ناوی دەبات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە 2025-05-11، بزووتنەوەی حەماس بڕیاری ئازادکردنی ئیدان ئەلێکساندەر سەربازی ئیسرائیلی - ئەمەریکی دا ، ئەمەش دوای ماوەیەکی کەم لە ڕاگەیاندنی وتووێژی ڕاستەوخۆی بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس لەگەڵ ئەمەریکا لە دەوحە، سەبارەت بە ئاگربەست و چوونە ناوەوەی یارمەتییەکان بۆ ناو غەززە.''
لێدوانە فەرمییەکان:
٠ سەرۆکی شاندی حەماس ڕایگەیاند "ئازادکردنی ئیدان ئەلێکساندەر، بەشێک دەبێت لەو هەنگاوانەی بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و کردنەوەی دەروازەکان و ڕێگەدان بە چوونە ژوورەوەی هاوکاریی و فریاگوزاری بۆ هاووڵاتییان گیراونەتەبەر، جەختیشی لە ئامادەیی بزووتنەوەکە کردەوە بۆ دانوستانی چڕ و هەوڵی جددی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ئاڵوگۆڕی دیل.
٠ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: ''سوپاسی هەموو لایەنەکان دەکەم کە بەشدارییان لەم هەوڵە مێژووییە کردووە و ئاماژەی نیازپاکییە، گوتیشی هیوادارین ئەمە یەکەم هەنگاو بێت کە پێویستە بۆ کۆتاییهێنان بەم ململانێیە."
لەلایەکی دیکەوە: نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئاگاداری ئازادکردنی ئەو بارمتە ئەمەریکییەن، بەڵام ئازادکردنی لە هێرشەکانمان بۆ سەر حەماس ڕامان ناگرێت و هیچ پاداشتێکیشی نابێت.
زانیاریی زیاتر: ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە، ئیدان ئەلیکساندەر، سەربازی ئیسرائیلی - ئەمەریکی ئازاد دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






