
دیمەنی زەوی و لۆگۆی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
فەرمانبەرانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق كە لە نووسینگەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك دەوام دەكەن، زەوییان پێدەدرێت و وەزارەتی شارەوانی ڕێنمایی تایبەت بە پڕکردنەوەی فۆڕمیان بۆ دەنێرێت.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 7-4-2025، نووسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی کردووە بەمەبەستی دابینکردنی زەوی بۆ فەرمانبەرانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە ئۆفیسەکانی هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینیی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی له وهزارهتی شارهوانی بە ئاڤای گوت: "ئەو ڕێنماییانەی لەسەر فەرمانبەرانی ئاسایی جێبەجێکراون بۆ فەرمانبەرانی کۆمیسیۆنیش هەمان ڕێنمایی دەبن، گرنگترینیان نابێت خزمەتیان لە 8 ساڵ کەمتر بێت، مەرجە فەرمانبەری هەمیشەیی بن و پێشووتر زەوییان وەرنەگرتبێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی کۆمیسیۆنی عێراق لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنیا فەرمانبەرانی نووسینگەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک دەگرێتەوە کە ژمارەیان هەزار و 628 کەسە، دوای پڕکردنەوەی فۆڕمەکانیش لە وەزارەتی شارەوانی وردبینیان بۆ دەکرێت، دواتر بەگوێرەی کارتی زانیاری و شوێنی نیشتەجێبوونیان زەوییان پێدەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






