
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ژمارەی ئەو حیزبانەی کە سەرقاڵی نوێکردنەوە و خۆتۆمارکردنن بۆ هەڵبژاردن، دەگاتە 61 حیزب. تاوەکو ئێستاش پێنج هاوپەیمانیێتی نوێ تۆمارکراون.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، دەرگای تۆمارکردنی هاوپەیمانی و حیزب و کاندیدانی سەربەخۆ بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن لە 4ـی ئایار بۆ 14ـی ئایار درێژ کردەوە، پرۆسەکە بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕاگەیاند، "کۆی حیزبە سیاسییە ڕێگەپێدراو و تۆمارکراوەکان لای کۆمسیۆن گەیشتووەتە 335 حیزب، لەوانە زیاتر لە 100 حیزبی سیاسی کۆن ئارەزووی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکاندا دەربڕیوە.
ژمارەکان وادەڵێن:
. ژمارەی ئەو حیزبانەی سەرقاڵی نوێکردنەوە و خۆتۆمارکردنن بۆ هەڵبژاردن، گەیشتووەتە 61 حیزب.
. ژمارەی ئەو هاوپەیمانیێتییانەی کە ئارەزووی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکان دەربڕیوە و لای بەشی کاروباری حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان لە کۆمیسیۆندا تۆمار کراون گەیشتووەتە 66 هاوپەیمانیێتی.
. شەش لە هاوپەیمانیێتییەکان زانیارییەکانیان نوێ کردووەتەوە.
. پێنج هاوپەیمانی نوێش تۆمارکراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە لە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، ئامادەکارییەکان لەلایەن کۆمیسیۆنەوە بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






