
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، باوەڕی بە بەڵێنی چەکدارانی حووسییەکانی یەمەن هەیە کە باس لە وەستاندنی هێرشەکانیان دەکەن بۆ سەر کەشتییەکانی ئەمریکا.
وێنە گەورەکە: بە نێوەندگیری عومان حووسییەکانی یەمەن بەڵێنیان داوە چیتر هێرش بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوور ئەنجام نادەن و ئەمریکاش دەستبەجێ هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئەو گرووپە لە یەمەن ڕاگرتووە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕایگەیاند: ''لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین شت ڕوویانداوە، دۆخێکی وامان خوڵقاندووە کە حووسییەکان بۆ یەکەمجار بە تەواوی هێرشەکانیان وەستاندووە".
- ئاماژەی بەوەشکرد، 10 ساڵی ڕابردوو بۆ وڵاتانی ناوچەکە زۆر قورس بوو بەڵام ئێمە ئەو دۆخەمان ئارام کردووەتەوە و حووسییەکان بەڵێنیان پێداوین, کە چیتر هێرش بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکانمان و ئەمریکییەکان ئەنجام نادەن، کەس نەیتوانی ئەوە بکات ئێمە کردمان.
باکگراوند: ڕۆژی 15-3-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دژی حووسییەکان دەرکرد و هەڕەشەی لە ناوبردنی تەواوی تواناکانی ئەو گرووپەی نزیک لە ئێرانی کرد و وەک بەشێک لە هەوڵەکانی واشنتن بۆ سنووردارکردنی هەڕەشەکانی گرووپەکە بۆ سەر کەشتییەکانی لە دەریای سوور.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






