
محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە - دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، لووتکەی کەندا و ئەمریکا لە ڕیازی پایتەختی سعودییە بە بەشداری سەرۆکی ئەمریکا و چەندین سەرۆکی دیکەی وڵاتانی کەنداو بەڕێوەبچێت.
وێنەگەورەکە: ڕۆژی سێشەممە 13-5-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە یاوەری شاندێکی باڵای حکومی و بازرگانی وڵاتەکەی سەردانی سعوودیەی کرد و بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە بەشداری لە لووتکەی کەنداو و ئەمریکا بکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئەکسیۆسی ڕاگەیاندووە، لە لووتکەکەدا سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ هاوتا عەرەبییەکانی کۆدەبێتەوە. هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو لووتکەیە دەبێتە دەرفەتێک بۆ ئەوەی ترەمپ دیدگای خۆی و سیاسەتی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بخاتەڕوو.
پێدراوە ڕاستەکان: ئەمە پێنجەمین کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو دەبێت، یەکەمیان لە کامپ دەیڤد لە ئەمریکا لە مانگی ئایاری 2015 و دووەمیان لە ساڵی 2016 و سێیەمیشیان لە ساڵی 2017 لە ڕیاز لە یەکەم خولی سەرۆکایەتی ترەمپ و بەشداریکردنی بەڕێوەچوو، چوارەمین لووتکە لە مانگی تەمموزی 2022 بەڕێوەچوو بە بەشداری میسر و ئوردن و عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی هەواڵی میدیاکان ئامانج لە سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نزیکبوونەوە و وەبەرهێنانی زیاترە لە وڵاتانی کەنداو و پتەوکردنی پەیوەندییەکانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






