
دۆناڵد ترەمپ, سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دوای گفتوگۆی ڕاستەوخۆی نێوان ئەمریکا و حەماس، دوو بەرپرسی ئەمریکی گەشبینی خۆیان بۆ ئازادکردنی بارمتەکانی دیکە دەخەنەڕوو. هاوکات لە نوێترین لێدوانی سەرۆکی ئەمریکا، دووبارە جەخت لە ئازادکردنی تەواوی بارمتەکان دەکاتەوە.
چیڕۆکی سەرەکی: ستیف ویتکۆف، نێردەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئادەم بۆلەر، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری بارمتە ئیسرائیلییەکان، شانبەشانی تیمێکی دانوستاندنکاری ئیسرائیل لەسەر بڕیاری بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە بەمەبەستی تاوتوێکردنی ڕێککەوتنی ئەگەری ئاگربەستی غەززە و ئاڵوگۆڕی بارمتەکان گەیشتنە دەوحەی پایتەختی قەتەر.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ, سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێویستە هەموو بارمتە ئیسرائیلییەکانی ژێردەستی حەماس ئازاد بکرێن.
ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: ئادەم بۆلەر، نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری بارمتەکان ڕایگەیاند، پێموایە ئێستا دەرفەتێکی باشتر هەیە بۆ ئازادکردنی بارمتەکان، لەوانەیە حەماس لە نزیکترین کاتدا بە ڕێککەوتن ڕازی بێت، هیواییەک هەیە بۆ ئەوەی شتەکان بگۆڕدرێنن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆیتەرز ئاشکرای دەکات، 58 بارمتەی ئیسرائیلی لە دەست حەماس ماون، بەڵام لەسەر زیندوومانەوەی 20ـیان دڵنیایی دراوە، بێ ئەوەی ئاماژە بە چارەنووسی 38 بارمتەکەی دیکە بدرێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمان ڕۆژی یەکشەممەی دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمان ڕۆژی یەکشەممەی دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە پێشوازیی لە ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا






