مالیکی: بەڕێوەچوونی لووتکەی عەرەبی لە بەغدا بەڵگەیە لەسەر پابەندبوونی عێراق بە ئەرکە هەرێمییەکانی
- هەواڵ
- 14 ئایار

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیێنێت، بەستنی لوتکەی عەرەبی لە بەغدا بەڵگەیە لەسەر پابەندبوونی عێراق بە ڕۆڵی خۆی و پابەندبوونی بەو ئەرکانەی کە لەسەر شانیەتی.
وێنە گەورەکە: 17ـی ئەم مانگە لووتکەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا بەڕێوەدەچێت و بۆ ئەم کۆبوونەوەیە پادشا و سەرۆکی هەر 22 وڵاتەکەی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی بانگهێشتکراون.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەبۆنەی بەستنی لووتکەی عەرەبی لە بەغدا گوتەیەکی پێشکەش کرد و لە بەشێکی قسەکانی ڕایگەیاند، بەستنی لووتکەی عەرەبی لە بەغدا بۆ جارێکی دیکە دەیسەلمێنێت کە عێراق هاوبەشێکی ڕاستەقینە و ڕەسەنە لەگەڵ سەرکردە عەرەبەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان.
- ئەو ئاستەنگانەی کە ناوچەکە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، پێویستی بە لووتکەیەکی لەم جۆرەیە کە تێیدا سەرکردە عەرەبەکان لە نیشتمانی دووەمیان (عێراق) کۆدەبنەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەرەسەندن و ئاستەنگەکان، جەختی لەوە کردەوە کە میوانداریکردنی عێراق بۆ لووتکەی عەرەبی زیاتر لە جارێک دەیسەلمێنێت کە عێراق دەیەوێت بەشدار بێت لە چارەسەرکردنی کاروباری نەتەوەیی عەرەب و کارلێککردن لەگەڵیدا.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هیوای خواست وڵاتە عەرەبییە بەشداربووەکان لە لووتکەکەدا یەکگرتوو بن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان دوور لە کێشە و ناکۆکییەکان، گوتیشی: هیوادارین برا سەرکردە عەرەبەکان گرنگی بەو داواکارییانە بدەن کە لە لووتکەی عەرەبیدا پێشکەش دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: مووچەی هیچ مانگێك نافەوتێت و هەمووی خەرج دەكرێت
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە چارەنووسی مووچە و هەناردەی نەوت یەکلایی دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پەرلەمان واژۆ بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی کۆدەکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نزیکەی 300 کاندید لە هەڵبژاردن دوور دەخاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە تۆمەتی کوشتن و چەتەیی تورکیا 10 داواکراوی لە شەش وڵاتەوە هێنایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی فرۆشتنی زەوییەوە هۆشداری بە فەرمانبەران دەدرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی تاقیکردنەوەی سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆکان ڕادەگێینرێت