کۆمیسیۆن: 106 حیزب و حەوت هاوپەیمانیێتی خواستیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن دەربڕیوە
- هەواڵ
- 14 ئایار

لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق (گرافیکی ئاڤا)
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، لە كۆی 338 حیزب و 66 هاوپەیمانیی تۆماركراو لە كۆمیسیۆن، تاوەکو ئێستا 106 حیزب و حەوت هاوپەیمانیێتی خواستی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتوو دەربڕیوە.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، دەرگای تۆمارکردنی هاوپەیمانیێتی و حیزب و کاندیدانی سەربەخۆ بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن تاوەکو 20ـی ئایار درێژ کرایەوە، پرۆسەکەش بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕاگەیاند، لەكۆی 338 حیزب كە پێشتر ناویان لە كۆمیسیۆن تۆماركراوە تا ئەمڕۆ تەنها 66 حزب ناوی خۆیان بە بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تۆماركردووە.
لەلایەکی دیکە: سەبارەت بە ژمارەی هاوپەیامنێتییەکان، غەلای ڕایگەیاند، لەكۆی 66 هاوپەیمانیێتی كە پێشتر تۆماركراون، تەنها حەوت هاوپەیمانی زانیارییەکانیان نوێ کردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە لە 11-11-2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، ئامادەکارییەکان لەلایەن کۆمیسیۆنەوە بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






