
محەممەد بن سەلمان، دۆناڵد ترەمپ، ئەحمەد شەرع. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی سووریا کۆبوونەوەی نێوان شەرع و محەممەد بن سەلمان و دۆناڵد ترەمپ و بەشداری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە بە دیدارێکی مێژوویی ناودەبات، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات لە دیدارەکە ڕێگاکانی هاوبەشی سووری - ئەمریکی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تاوتوێ کران.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 2025-5-14، لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە، هەریەک لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا، بە ئامادەبوونی محەممەد بن سەلمان کۆبوونەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی سووریا لەبارەی دیداری نێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا و دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند:
٠ لە میانەی دیدارەکەدا جەخت لەسەر گرنگی هەڵگرتنی سزا سەپێنراوەکانی سەر سووریا و پشتگیری پڕۆسەی چاکبوونەوە و ئاوەدانکردنەوە کرایەوە، کە محەمەد بن سەلمان پێداگری لەسەر پێویستی ئەم هەنگاوە بۆ سەقامگیری ناوچەکە کرد، لە کاتێکدا ترەمپ پابەندبوونی وڵاتەکەی بە وەستان لە پاڵ سووریا لەم قۆناغە چارەنووسسازەدا دووپات کردەوە. ئەحمەد شەرع سوپاسی خۆی بۆ پشتگیری هەرێمی و نێودەوڵەتیی دەربڕی و جەختی لەسەر بەردەوامی سووریا بە متمانەوە بەرەو داهاتوو کردەوە.
٠ دیدارەکە ڕێگاکانی هاوبەشی سووری - ئەمریکی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هاوکاری لە لەناوبردنی کاریگەریی کارتێکەرانی ناحکومی و گرووپە چەکدارە ناسوورییەکان کە ڕێگر دەبن لە سەقامگیری، لەوانەش ڕێکخراوی داعش و هەڕەشەکانی دیکە، تاوتوێ کرد.
٠ بڕیارە دوای ئەم دیدارە کۆبوونەوەیەکی نزیک لە نێوان وەزیری دەرەوەی سووریا و هاوتا ئەمریکییەکەی، مارکۆ ڕوبیۆ، بۆ بەدواداچوونی هەماهەنگی دووقۆڵی و پتەوکردنی لێکتێگەیشتنەکانی پێی گەیشتوون، بەڕێوەبچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
کەرکووک بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لە شەهید ئەحمەد دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەین بۆ ڕێککەوتن
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
کەرکووک بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لە شەهید ئەحمەد دەکات
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
چۆڵکردنی گوندە عەرەبییەکان؛ مەترسییەکی شاراوە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
خواست لەسەر چاپکردنی ئاڵای کوردستان بە ڕێژەی 30% زیادی کردووە






