
ساتی واژۆکردنی گرێبەستەکانی نێوان ئەمریکا و قەتەر. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
میری قەتەر و سەرۆکی ئەمریکا سەرپەرشتی واژۆکردنی ژمارەیەک ڕێککەوتننامەی دووقۆڵیان لە نێوان هەردوو وڵات کرد، ڕێککەوتنی فڕۆکەوانیی قەتەری لەگەڵ کۆمپانیای "بۆینگ"، کە کڕینی 160 فڕۆکەی بۆینگ لەخۆی دەگرێت بە بەهای 200 ملیار دۆلار.
چیرۆکی سەرەکی: لە وێستگەی دووەمی گەشتەکەی بۆ کەنداو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەردانی قەتەری کرد و لەلایەن شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری دەوڵەتی قەتەر پێشوازیی لێکرا.
چی ڕوویدا: سەرۆکی ئەمریکا و میری دەوڵەتی قەتەر کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاریی داخراویان بۆ ماوەی دوو کاتژمێر ئەنجامدا و دواتر سەرپەرشتی واژۆکردنی ژمارەیەک ڕێککەوتنیان کرد.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: میری دەوڵەتی قەتەر لە میانەی ڕێوڕەسمی واژۆکردنەکەدا ڕایگەیاند: "لە کۆبوونەوەیەکی نایابدا چەندین پرسمان تاوتوێ کرد کە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دۆخی ناوچەکە دەگرێتەوە".
لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: دوو کاتژمێرمان بەسەر برد لە گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانی جیهان لەوانەش ڕووسیا و ئۆکرانیا، ئێوە زۆر یارمەتیدەرمان بوون، هەروەها دۆسیەی ئێرانیشمان تاوتوێ کرد.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە ڕێککەوتننامە واژۆکراوەکان، ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە "بۆئینگ گەورەترین داواکاری لە مێژووی خۆیدا بەدەستهێنا و ژمارەی گشتی دەگاتە 160 فڕۆکە.
ترەمپ سوپاسی شێخ تەمیمی کرد لەسەر "هاوڕێیەتی دێرین"، گوتیشی: "مایەی شانازییەکی گەورەیە بۆم کە لێرەبم لەم شوێنە جوانەدا".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە نەجەف 10 فەرمانبەر بە تۆمەتی گەندەڵی و مامەڵەی وەهمی دەستگیر کران






