
کۆبوونەوەی حکومەتی تورکیا. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێوە و پەرلەمانتارێکی ئاکپارتی دەڵێت: پێویستە تورکیا کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە دەستووری وڵاتەکەدا بکات.
وێنە گەورەکە: دوای بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە لە ڕۆژی 12ـی ئایاری 2025، ئێستا چاوەکان لەسەر تورکیا و هەنگاوەکانی ئەو وڵاتەن لە بەرامبەر پرسەکەدا و پەکەکە داوا دەکات تورکیا بەرپرسیارێتی مێژوویی هەڵبگرێت و بەدەم بڕیارە چارەنووسسازەکەیانەوە بچێت.
لێدوانی فەرمی: ڕەحیم ئاکداخ، پەرلەمانتاری ئاکپارتی بە ئاڤای ڕاگەیاند: تورکیا تەنیا لە بوارێکدا هەنگاو نانێت، بەڵکو لە پەرلەمان و داد و کایەی سیاسەتیشدا هەنگاوی گرنگ دەنێت، هەروەها پێویستە هەندێک گۆڕانکاریی یاسایی بکرێت و یەکێک لە گۆڕانکارییەکانیش هەمواری دەستووری تورکیایە.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی ڕەحیم ئاکداخ، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لە ئیمرالی بە سەربەستی بەشداریی سیاسیی دەبێت و هەر کاتێک بیەوێت، دەتوانێت قسە بکات و پەیامەکانی بڵاو بکاتەوە، تەنانەت لەو باوەڕەدام ئۆجەلان نەیەوێت ئیمرالی بەجێ بهێلێت و لەوێ دەمێنێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێک لەو هەنگاوانەی پێویستە تورکیا کاری لەسەر بکات، بابەتی زیندانی سیاسی و یاسای تیرۆرە، ئەمە گۆرانکاریی جددی لەسەر پڕۆسەی ئاشتی دروست دەکات. ئێستا هەنگاوەکان بە هاوسەنگی بەرەوپێش دەڕۆن، پەکەکە خۆی هەڵوەشاندووەتەوە، بەڵام بۆ چەکدانانی پەکەکە ئامادەکاریی پێویستە. ئاکداخ ئەوەی بە ئاڤا گوت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: "ئەگەر دەنگی ناڕازی لەسەر پرۆسەکە هەبێت، لە بەرامبەردا ڕای زۆرینە پشتگیریی پڕۆسەی ئاشتی دەکات. عەبدوڵڵا ئۆجەلان و تورکیا بۆ بەرژەوەندیی گشتیی و ئاشتی لە وڵاتەکە، بڕیاری کۆتایی خۆیان داوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
کەرکووک بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لە شەهید ئەحمەد دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەین بۆ ڕێککەوتن
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
کەرکووک بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لە شەهید ئەحمەد دەکات
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
چۆڵکردنی گوندە عەرەبییەکان؛ مەترسییەکی شاراوە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
خواست لەسەر چاپکردنی ئاڵای کوردستان بە ڕێژەی 30% زیادی کردووە






