لە جنێڤ شاندێكی هەرێمی كوردستان بەشداریی ڕێككەوتنامەی مافەكانی منداڵ دەكات
- کوردستان
- 14 ئایار

بارەگای ویڵسۆن لە جنێڤ
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی بەشداریكردن لە گفتوگۆكانی ڕاپۆرتی خولی پێنجەم و شەشەمی ڕێككەوتننامەی مافەكانی منداڵ، شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی شاری جنێڤ لە سویسڕای كردووە.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژانی 13 تاوەكو 18ـی ئایاری 2025، لەبارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە جنێڤ، كۆبوونەوەكانی گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی خولی پێنجەم و شەشەم تایبەت بە ڕێككەوتننامەی مافەكانی منداڵ، ئەنجام دەدرێن، شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی شاندێكی حكومەتی عێراق، لەو گفتوگۆیانە بەشدار دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەكرد، بەشداریی شاندی حکومەتی هەرێم لە چوارچێوەی هەماهەنگییە لەگەڵ لیژنەی نیشتمانيی نووسینی ڕاپۆرتی ئەو ڕێککەوتننامانەی عێراق پەسەندی کردوون، هاوكات وەڵامدانەوەی ئەو تێبینی و ڕاسپاردانەی نەتەوە یەكگرتووەكانن بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، بە ئامانجی خستنەڕووی پابەندییەکانی هەرێمی کوردستان پێيانهوه.
چی ڕوودەدات: ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان لەمیانی گفتوگۆكان، وتارێك پێشكەش دەكات و تیشك دەخاتە سەر ئەو یاسا و ڕێنمایی و هەنگاوە كردەییانەی كە لە هەرێمی كوردستان بۆ پاراستنی مافەكانی منداڵ، جێبەجێ دەكرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
15 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی نەسر: بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران مالیکی پشتیوانی عەبادی دەکات






