
ئاڵای وڵاتانی بەشدار لە لووتکەی عەرەبی لە بەغدا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا کۆدەبنەوە و ئەو پڕۆژەبڕیارانە پەسەند دەکەن کە لە 17ـی ئەم مانگەدا دەخرێنە بەردەم لووتکەی عەرەبی.
وێنە گەورەکە: 17ـی ئەم مانگە لووتکەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا بەڕێوەدەچێت و بۆ ئەم کۆبوونەوەیە پادشا و سەرۆکی هەر 22 وڵاتەکەی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی بانگهێشتکراون، بەڵام بەشێکیان لەوانەش سووریا و لوبنان، هەرزوو ڕایانگەیاند کە لەبری خۆیان شاند دەنێرن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی خشتەی ئامادەکارییەکان بۆ لووتکەی عەرەبی، ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزیرانی دەرەوەی هەر 22 دەوڵەتە عەرەبییەکە لە بەغدا کۆدەبنەوە، لە کۆبوونەوەکەدا ئەو پڕۆژەو بڕیارانە پەسەند دەکەن کە پێویست دەکات شەممەی داهاتوو بخرێتە بەردەم سەرکردەکان لە لووتکەی وڵاتانی عەرەبی.
زانیاریی زیاتر: تائێستا ڕوون نییە کە چەند وڵات لەسەر ئاستی پادشا و سەرۆککۆمار بەشداریی دەکەن، لە عێراقیش لە ئاستی سیاسییدا نیگەرانییەک هەیە کە ڕەنگبێت کەمتر لەنیوەی وڵاتان لە ئاستی کەسی یەکەم بەشداریی لووتکەی عەرەبی بکەن، بەڵام بەوتەی تارق ئەنساری، نوێنەری قەتەر لە کۆمکاری عەرەبی، زۆرینەی وڵاتان لە ئاستی کەسی یەکەم بەشداری لووتکەی عەرەبی لە بەغدا دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






