
دوو حەجخواز لەکاتی بەڕێکەوتنیان بۆ سعوودیە. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سبەی یەکەم کاروانی حەجخوازان لە سلێمانییەوە بەرەو سعوودیە بەڕێدەکەون، نزیکەی 700 حاجی لە دوو پارێزگا و دوو ئیدارەی سەربەخۆ گەشت دەکەن.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان پێنج هەزار و 190 حەجخواز بەشداری لە فەریزەی حەج دەکەن، بە هەردوو ڕێگای وشکانی و ئاسمانی بەچەند کاروانێک گەشتی سعوودیە دەکەن، کە 12 ڕۆژ دەخایەنێت.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەڕایەتی حەج و عومرەی کوردستان بە ئاڤای گوت، "سبەی هەینی 696 حەجخواز لە سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاپەڕین و گەرمیان لە ڕێگەی وشکانی یەکەم گەشتی سعوودیە دەکەن، ڕۆژی دواتر واتا شەممە دووەم و کۆتا کاروانی حەجخوازانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، سۆران و زاخۆ بەڕێدەکەون."
زانیاریی زیاتر: یەکەم گەشت بە ڕێگەی ئاسمانی ڕۆژی 19ـی ئەم مانگە دەکرێت و تاوەکو 28ـی مانگ بەردەوام دەبێت، سێ هەزار و 491 حەجخواز لەڕێگەی هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی بەرەو سعوودیە بەرێدەکەون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرەڕای ڕێککەوتن، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە؛ کوژراو و بریندار هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت