
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیارەکەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە، بڕیارێکی گرنگە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگییە ئەمنییەکان لەسەر سنووری عێراق و تورکیا و کشانەوەی سوپای تورکیا لە خاکی عێراق.
وێنە گەورەکە: بڕیاری پەکەکە بۆ چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوە بە قۆناغێکی نوێ و گرنگ دادەنرێت بۆ کورد لە باکووری کوردستان و تورکیا، نەمانی شەڕ و سەرکەوتووبوونی پرۆسەی ئاشتی دەبێتە هۆی سەقامگیری بۆ هەرچوار پارچەی کوردستان و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆیە زۆربەی لایەنە ناوخۆیی، ناوچەیەیی و جیهانییەکان پێشوازی و پشتیوانی لێ دەکەن و بە دەرفەتێکی مێژوویی دەبینن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "سکای نیوز عەرەبی" ئاماژەی بەوەکرد، ئاسایشی سووریا بەشێکە لە ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بۆیە پێداگرن لەسەر پەیوەندی لەگەڵ ئیدارەی نوێ لە دیمەشق، گرینگیشە بۆ ئارامی وڵاتەکە مافی هەموو پێکهاتەکان گەرەنتی بکرێت و لە پرۆسەی سیاسییدا هاوبەش و بەشداربن.
سوودانی پێیوایە، "بڕیارەکەی پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە بڕیارێکی گرنگە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگییە ئەمنییەکان لەسەر سنووری عێراق و تورکیا و کشانەوەی سوپای تورکیا لە خاکی عێراق، هەماهەنگی ئەمنیی لەنێوان بەغدا و ئەنقەرەش بەردەوام دەبێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەشێکی دیکەی دیدارە میدیاییەکەیدا باسی کێشەی ئاوی کرد لەگەڵ تورکیا و گوتی، "لە بواری ئاویشدا ڕێککەوتنی هەماهەنگیمان لەگەڵ تورکیا واژۆکردووە بەمەبەستی بونیادنانی پڕۆژەی ئاو لە عێراق، ئەوەش بۆ پاراستنی سامانی ئاو هاوکارمان دەبێت.
لەبارەی هەبوونی چەک لەدەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت، سوودانی دەڵێت، "یەکێک لە کێشەکانمان بوونی چەکی دەرەوەی دەوڵەتە و حاڵەتێکی ئاسایی نییە ئەوەش بەهۆی سەرهەڵدانی تیرۆر و توندوتیژییەوە بووە، بەڵام ئێستا پلانمان لە ئاستی سیاسی و ئەمنیی هەیە تا چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بهێڵینەوە، ئەوەش بەباتێکی گرنگە و لەسەری بەردەوام دەبین.
پەیوەست بە وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکوەزیران لە داهاتوودا، محەممەد شیاع سوودانی دەڵێت، "پڕۆژەیەکی سیاسی و گشتگیریمان بۆ هەڵبژاردن و قۆناغی داهاتوو ئامادەکردووە و هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراق تیایدا بەشدارن، مافێکی سروشتیشە چاوم لە دووبارە وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکوەزیران بێت.
لەبارەی بەڕێوەچوونی لوتکەی عەرەبی، سوودانی پێیوایە "لە کۆبوونەوەی لووتکەی عەرەبیدا، هەوڵی یەکخستن و ئامادەکردنی ڕوانگەیەکی هاوبەشی عەرەبی لەسەر کۆی پرسەکان دەدەین، هاوکات عێراق هەوڵی نێوەندگیریی دەدات لە کێشەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی.
هەرچی پەیوەستە سووریای دراوسێی عێراق، سوودانی دەڵێت، "ئاسایشی سووریا بەشێکە لە ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ئێمە زۆر خاڵی هاوبەشمان هەیە، بۆیە پێداگرین لەسەر پەیوەندی لەگەڵ ئیدارەی نوێ لە دیمەشق، گرینگیشە بۆ ئارامی وڵاتەکە مافی هەموو پێکهاتەکان گەرەنتی بکرێت و بەشداربن لە پرۆسەی سیاسی، دەبێت لەبارەی ڕەتکردنەوەی توندوتیژیی و ڕووبەڕووبوونەوەی داعشیش هەڵوێستی ڕوون هەبێت.
باکگراوند: ڕۆژی دووشەممە 2025-05-12، پەکەکە بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ـی خۆی کە لە 5 تا 7ـی ئەم مانگە لە دووشوێنی جیاواز بەستبووی، بڵاوکردەوە. کۆنگرەکە بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکەی دا.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر دابەشکردنی قۆناغی یەکەمی زەویی فەرمانبەران دەستپێدەکات
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆی گەشتیاری بۆ ئێران ئاسایی بووەتەوە
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
29 خولەک لەمەوپێش
پەیوەندی نێوان شەکرەی خوێن و نەخۆشییەکانی چاو ئاشکرا دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەکارهێنانی بیستۆک هەڕەشە لە بیستنی گەنجان دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: بەهرەی گەنجەکانمان شانازییەکی گەورەیە
13 تەممووز
بەهۆی شەڕی پەکەکەو تورکیاوە سەدان گوندی هەرێمی کوردستان چۆڵکراون
12 تەممووز
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر دابەشکردنی قۆناغی یەکەمی زەویی فەرمانبەران دەستپێدەکات
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆی گەشتیاری بۆ ئێران ئاسایی بووەتەوە
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لەسەر مووچە