
کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری سووریا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا پێشوازی لە بڕیارەکەی ترەمپ بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا دەکات و دەڵێت، سووریا دەچێتە نێو قۆناغێکی نوێ. شەرع دەشڵێت، "ڕێگە نادەین سووریا دابەش بێت".
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 14ـی 5ـی 2025 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا بە ئامادەبوونی محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودییە لە ڕیاز کۆبوونەوە، هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە ڤیدیۆ و لەڕێگەی ئۆنلاینەوە بەشداری کرد. ئەم کۆبوونەوەیە دوای یەک ڕۆژ دێت لە بڕیاری ترەمپ بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی سەر سووریا.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری کاتیی سووریا لەبارەی هەڵگرتنی سزاکانی سەر وڵاتەکەی ڕایگەیاند، پێشوازی لە بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکەین، بڕیارێکی مێژوویی و بوێرانە بوو.
سەرۆککۆماری سووریا دەشڵێت، "ڕێگەنادەین سووریا دابەش ببێت و چیتر سووریا نابێتە گۆڕەپانی دابەشکردنی دەسەڵات، سووریا دەبێت ببێتە "وڵاتێکی هەلی کار و خۆشگوزەران".
لەلایەکی دیکە: ستیڤ وتیکۆف، نێردەی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت، لە سووریا سەرکەوتن بەدەست دەهێنین.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
کەرکووک بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لە شەهید ئەحمەد دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەین بۆ ڕێککەوتن
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
کەرکووک بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لە شەهید ئەحمەد دەکات
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
چۆڵکردنی گوندە عەرەبییەکان؛ مەترسییەکی شاراوە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
خواست لەسەر چاپکردنی ئاڵای کوردستان بە ڕێژەی 30% زیادی کردووە





