وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ ئاڤا: زیاتر لە نیوەی سەرۆکی وڵاتان بەشداریی لە لووتکەی عەرەبیدا دەکەن
- هەواڵ
- 15 ئایار

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی بەشدار لە لەووتکەی عەرەبی
ئاڤا نیوز
بەگوتەی بریکاری وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ کاروباری پلانی سیاسی، ئاستی بەشداری سەرۆکی وڵاتان لە لووتکەی عەرەبی ئەگەر لە لووتکەی ساڵی 2024ـی بەحرەین ئەگەر زیاتر نەبێت کەمتر نابێت و زیاتر لە نیوەی سەرۆکی وڵاتان لە بەغدا ئامادە دەبن، ئەوەش هاوکار دەبێت تا بڕیاری گرنگ لە لووتکەدا دەربکرێن.
وێنە گەورەکە: 17ـی ئەم مانگە لووتکەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا بەڕێوەدەچێت و بۆ ئەم کۆبوونەوەیە پادشا و سەرۆکی هەر 22 وڵاتەکەی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی بانگهێشتکراون، بەڵام بەشێکیان لەوانەش سووریا و لوبنان، هەرزوو ڕایانگەیاند کە لەبری خۆیان شاند دەنێرن.
لێدوانی فەرمی: د. هیشام عەلاوی، بریکاری وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ کاروباری پلانی سیاسی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، زیاتر لە نیوەی سەرۆکی وڵاتان لە لووتکەی عەرەبی ئامادە دەبن، لەوانەش سەرۆکی میسر، پادشای ئوردن، پادشای بەحرێن، سەرۆکی فەڵەستین، سەرۆکی مۆریتانیا، سەرۆکی یەمەن و سەرۆکوەزیرانی لوبنان.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی د.هیشام عەلاوی:
٠ دەمانەوێت بە ئاڕاستەی یەکخستنی هەڵوێستی عەرەبی هەنگاو بنێین و بەهۆیەوە پشتیوانی دۆستەکانمان بکەین.
٠ گرنگە ئابووری وڵاتەکانمان تەواوکاری یەکتربن ئێستا لە عێراق دەرفەتی وەبەرهێنانی گەورە هەیە و ئێمە هەوڵی ڕاکێشانیان دەدەین تا هەلیکار زیاتر بڕەخسێنرێت.
٠ لە کۆبوونەوەی لووتکەی عەرەبیدا ئاستی ئامادەبوونی سەرۆکی وڵاتانی لە لووتکەی ساڵی ڕابردووی بەحرەین کەمتر نابێت، بەڵکو لەوانەیە زیاتریش بێت ئەوەش هاوکار دەبێت تا بڕیاری گرنگ لە کۆبوونەوەکە بدرێن
٠ شاندی سووریا لە کۆبوونەوەی شەممەدا وەزیری دەرەوە سەرۆکایەتی دەکات.
٠ بەگشتی ئاستی ئامادەبوون باش دەبێت و ئەوەش هاوکار دەبێت تا بڕیاری گرنگ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگییەکانی بەردەم وڵاتانی عەرەبی بدرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارین ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: پشتیوانیی هەر هەوڵێک دەکەم خزمەتی پرۆسەی ئاشتی بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پسپۆڕانی تەندروستی ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن بگەڕێنەوە سەر بەکارهێنانی خواردنی ماڵەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بنەماڵەیەکی هەورامان ماوەی 25 ساڵە پیشەی ئاسنگەرییان هەڵبژاردووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کچە هەڵەبجەییەکە لە کۆنگرێسی ئەمریكاوە دەست بە جێبەجێكردنی بەڵێنەکانی دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: پشتیوانیی هەر هەوڵێک دەکەم خزمەتی پرۆسەی ئاشتی بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆجەلان: خەباتی پەکەکە گەیشتووەتە ئەنجام و کۆماری دیموکرات بونیاد دەنێین
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆم باراک: ئەمریکا لە عێراق شکستی هێنا و ئێران جێگەی گرتەوە






