فایلی خەڵک؛ ئاڤا بەدواداچوونی بۆ کێشەی کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ لە دەربەندیخان دەکات
- هەواڵ
- 15 ئایار
ئاڤا نیوز
دوای دەرچوونی ناوی ژمارەیەک کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ لە دەربەندیخان کە زەوییان بەسەر دابەش دەکرێت، بەشێک لەوانەی ناویان لەو لیستەدا نەهاتووە پەیوەندییان بە ئاڤاوە کرد تاوەکو بەدواداچوونیان بۆ بکرێت.
وێنە گەورەکە: پڕۆژە ڕاگیراوەکان لە کابینەی نۆ دەست بە کارکردنەوە تێیاندا کراوە، هاوکات بڕیاری دابەشکردنی زەوی لەلایەن سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانییەوە درا کە فەرمانبەرێکی زۆر لێی سوودمەند دەبن.
چیرۆکی سەرەکی: لە دەربەندیخان ڕەزامەندی دراوە زەوی بە 10 هەزار و 455 کەس بدرێت، بەڵام کاتێک لیستی ناوەکان بڵاوکراوەتەوە تەنیا ناوی 7 هەزار و 111 کەس ناویان تێدابووە، دوا بەدوای ئەوە دەیان کەس لەو کارمەندانەی ناویان نەگەڕاوەتەوە پەیوەندییان بە ئاڤاوە کردووە تاوەکو بەدواداچوونیان بۆ بکات.
لێدوانی فەرمی: زریان سابر، بەڕێوەبەری شارەوانی دەربەندیخان بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەو بابەتە تەنیا گرفتی تەکنیکییە و هیچ کێشەیەک ڕووینەداوە، بە دوو قۆناغ ناوەکانیان دەگەڕێتەوە و ئێستا تەنیا ناوی قۆناغی یەکەم گەڕاوەتەوە.
- ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی وردبینی لە ناوەکانیان دەکریت.
- هەر فەرمانبەر و کارمەندێک مەرجەکانی تێدابێت ئەوە زەوی پێدەدرێت.
زانیاریی زیاتر: زریان سابر، لەبارەی دابەشکردنی زەوییەوە باسی لەوەشکرد، ئێستا لە قۆناغی نەخشەدانان و کوژاندنەوە زەوییە کشتوکاڵیەکانین بۆ ناوچەی نیشتەجێبوون.
-دەبێت سەرەتا ئەو جوتیارانە قەرەبوو بکرێنەوە کە خاوەن زەوییە کشتوکاڵییەکان، دواتر دەست بە پڕۆسەی دابەشکردنی زەوییەکان دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 12 خولەک لەمەوپێش
زانیاریی نوێ لە بارەی ناردنی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی بەڕێوە دەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی بەڕێوە دەچێت
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی بەشداریی لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان دەکات لە دوبەی
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
دەست بە دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی یەک دەکرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە






