
پسووڵەی ئەلیکترۆنی بەشەخۆراکی مانگانە
ئاڤا نیوز
هەفتەی ڕابردوو شاندێکی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و وەک یەکەم پارێزگای هەرێمی کوردستان، ئەپڵیکەیشنی ئەلیکترۆنی لە پارێزگای هەڵەبجە کارا کرا و بڕیارە لە هەفتەی داهاتووش لە پارێزگاکانی دیکە کارا بکرێت.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی بازرگانی عێراق دەیەوێت لە ڕێگای ئەپڵیکەیشنێکەوە فۆڕمی خۆراکی بە ئەلیکترۆنی بکات، هاونیشتمانیان و بریکارەکانی خۆراک و بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی شارەکان بەیەکەوە دەبەسترێنەوە.
لێدوانی فەرمی: سیامەند قادر، بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسولەی خۆراک لە هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، هەفتەیەک لەمەوبەر کاتێک شاندی وەزارەتی بازرگانی هاتن بۆ هەولێر، بەڵێنیاندا لە ماوەی دوو هەفتەدا لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک ئەپڵیکەیشنەکە کارا بکەن، چاوەڕێین لە هەفتەی داهاتوودا ئەپڵیکەیشنەکە کارا بکرێت و ئێستا لە پرۆسەی ئامادەکارین.
- سیامەند قادر ئەوەش دەڵێت: ئەو کاتەی ئەپڵیکەیشنەکە کارا دەکرێت ڤیدیۆی فێرکاری بڵاودەکەینەوە و هاونیشتمانیان دەتوانن لە ماڵەوە بە مۆبایل ئەپڵیکەیشنەکە کارا بکەن. بەڵام پێویستی بە کارتی نیشتمانی ئەندامانی خێزان هەیە. هاوکات جارێ هیچ مامەڵەیەکی دیکە ڕایی ناکرێت وەکو زیادکردنی ناوی منداڵ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی کوردستان بە تێکڕا نزیکەی هەشت هەزار بریکاری خۆراک و ئارد هەن، زیاتر لە پێنج ملیۆن هاونیشتمانی هەرێمی کوردستان سوود لە بەشە خۆراکی مانگانە وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 12 خولەک لەمەوپێش
زانیاریی نوێ لە بارەی ناردنی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی بەڕێوە دەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی بەڕێوە دەچێت
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی بەشداریی لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان دەکات لە دوبەی
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
دەست بە دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی یەک دەکرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە






