
ئاڵای وڵاتانی بەشدار لە لووتکەی عەرەبی
ئاڤا نیوز
لە بەرنامەی وەزاری بۆ کۆبوونەوەی ئامادەکاریی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی بۆ لووتکەی عەرەبی، پێنج دەستپێشخەری پێشنیازکراوی عێراق لەمیانی کۆبوونەوەکەدا پەسەندکران.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە لە بەغدا بە سەرپەرشتی د.فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبوونەوەی ئامادەکاری وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی بۆ سی و چوارەمین لووتکەی عەرەبی بە بەشداری ئەحمەد ئەبوغەیت، سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبی دەستیپێکرد.
لێدوانی فەرمی: باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: گرنگترین بابەتی ناو بەرنامەی وەزاری کە لە لوتکەی 34 لە بەغداد پێشکەش بە سەرکردە عەرەبییەکان کراوە، چەند فایلێکن کە دوو ڕاپۆرتیان تێدایە: یەکەمیان ڕاپۆرتی لوتکەی 33ی پێشوو و بەڵێنەکانی جێبەجێکردنی، هەروەها ڕاپۆرتی ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی سەبارەت بە کاری هاوبەشی عەرەبی.
دەستپێشخەرییەکانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی:
1. دەستپێشخەری بۆ دامەزراندنی ناوەندی عەرەبی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
2. دەستپێشخەری بۆ دامەزراندنی ناوەندێکی عەرەبی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان.
3. دەستپێشخەری بۆ دامەزراندنی ناوەندێکی عەرەبی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانی نیشتمانی.
4. دەستپێشخەری بۆ دامەزراندنی ژوورێکی هاوبەشی هەماهەنگی ئەمنی عەرەبی.
5. دەستپێشخەری سندوقی عەرەبی بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی بوژانەوە و ئاوەدانکردنەوە لە کاریگەرییەکانی قەیرانەکان.
چی ڕوویدا: عەوادی ئاماژەی بەوەدا، وەزیرانی دەرەوەی عەرەب دوای دانیشتنی کردنەوەی کۆبوونەوەکە دانیشتنێکی داخراویان ئەنجامدا بۆ پێداچوونەوە و پەسەندکردنی ڕەشنووسی کارنامەی لووتکەکە و ڕەشنووسی بڕیارنامەکان، بە ئامانجی پێشکەشکردنی بە سەرکردە عەرەبییەکان بۆ پەسەندکردن.
زانیاریی زیاتر: کارنامەکە هەشت بڕگەی سەرەکی لەخۆدەگرێت کە پرسە جیاجیاکانی کردەوەی هاوبەشی عەرەبی دەگرێتەوە، دیارترینیان پرسی فەلەستین، ئاسایشی نەتەوەیی عەرەبی و شەڕی دژی تیرۆرە، وەک ئامادەکارییەک بۆ پێشکەشکردنی ئەو پڕۆژانە بۆ سەرکردە و سەرۆکی دەوڵەت و حکومەتەکانی ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی لە ئاستی لوتکەدا لە میانی دانیشتنی 34هەمیندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






