
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆن لە کارەکانی بۆ ڕێکخستنی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بەردەوامە کە بڕیارە 11-11-2025 لە تەواوی عێراق بەڕێوە بچێت.
وێنە گەورەکە: کۆمیسیۆن ئێستا بە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانەوە سەرقاڵە، بایۆمەتری بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە پێشتر نەیانکردووە و هەروەها ناوی لەدایکبووانی ساڵی 2007 بۆ ناو تۆماری دەنگدەران زیاد دەکرێن چونکە دەتوانن دەنگ بدەن. لەم چوارچێوەیەشدا لە 1079 ناوەند لە سەرتاسەری عێراق زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگدەری نوێ تۆمار کراون.
لێدوانی فەرمی: نەبراس ئەبو سودە، یاریدەدەری وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق، ڕایگەیاند، کۆمیسیۆن ئامادەیە لە کاتی دیاریکراودا هەڵبژاردن ئەنجام بدات.
- کۆمیسیۆن ڕێکاری دیکەی بۆ ڕۆژی دەنگدان زیاد کردووە، کە کامێرای ناسینەوەی ڕوخسار لە ناوەندەکانی دەنگدان دادەنێت تا ئەگەر کەسێک کێشەی لە خوێندنەوەی پەنجەمۆری هەبوو بتوانێت لە ڕێگەی ڕووخساریەوە بناسرێتەوە و دەنگ بدات.
لەلایەکی دیکەوە: کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند لە ساڵانی 2018 و 2021 و 2023 زیاتر لە 60 هاوپەیمانێتی تۆمار کراون. ئیستاش ژمارەیەک هاوپەیمانێتیی نوێ هاتوونەتە ئاراوە کە ویستی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن نیشانداوە و هاوکات ژمارەیەک هاوپەیمانێتیش هەن کە لە درووستبووندان. تا ئیستا زیاتر لە 10 هاوپەیمانێتی، بە کۆن و نوێکانەوە، ویستی خۆیان بۆ خۆتۆمارکردن دەربڕیوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





