ئێران لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی لەگەڵ سێ وڵاتی ئەوروپی لە تورکیا کۆبوونەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 ئایار

بنکەیەکی ئەتۆمی ئێران. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
شاندەکانی ئێران و فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا لە ئیستەنبووڵ لە تورکیا کۆبوونەوە. کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردن بوو سەبارەت بە پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران و دانوستانەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەمریکا.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکان بۆ لێکنزیککردنەوە و ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران بەردەوامە، تائێستا کۆبوونەوە و دانوستانەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بە ئەرێنی وەسف دەکرێت، بەڵام نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی.
لێدوانی فەرمی: کازم غەریبئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی، لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسەوە ڕایگەیاند "بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد و نوێترین دۆخی دانوستانە ناڕاستەوخۆ ئەتۆمییەکان و هەڵگرتنی سزاکانمان تاوتوێ کرد".
غەریبئابادی ئاماژەی بەوەش کردووە کە "ئەگەر پێویست بکات" ئێران و وڵاتانی ئەوروپی درێژە بە گفتوگۆکانی نێوانیان دەدەن.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی غەریبئابادی، ئێران سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ ئەمریکا زانیاریی بە ژمارەیەک لە وڵاتانی ناوچەکە، وڵاتانی ئەوروپا، ڕووسیا و چین دەدات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
کەرکووک بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لە شەهید ئەحمەد دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەین بۆ ڕێککەوتن
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
کەرکووک بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لە شەهید ئەحمەد دەکات
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
چۆڵکردنی گوندە عەرەبییەکان؛ مەترسییەکی شاراوە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
خواست لەسەر چاپکردنی ئاڵای کوردستان بە ڕێژەی 30% زیادی کردووە





