
دیمەنی بۆردوومانی حووسییەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە
ئاڤا نیوز
دوای چەند کاتژمێر لە بەجێهێشتنی کەنداو لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆسەر حووسییەکانی یەمەن دەستپێکردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئیسرائیل هێرشی کردە سەر پێگەی حووسییەکانی یەمەن و هەڕەشەی زیادکردنی هێرشەکانی بۆ کردنە ئامانجی سەرکردەی حووسییەکانی لە یەمەن دەکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: تەلەفزیۆنی مەسیرەی سەر بە حووسییەکانی یەمەن ڕایگەیاند، فڕۆکەکانی ئیسرائیل بەندەری سەلیف و حودەیدەیان لە یەمەن کردووەتە ئامانج. هاوکات دوای نزیکەی کاتژمێرێک، سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بەندەرەکانی حودەیدە و سەلیف لە یەمەن پشتڕاستکردەوە.
لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، فڕۆکەکانی ئیسرائیل بە سەرکەوتووانە هێرشیان کردووەتە سەر دوو بەندەری حووسییەکان و هێرشەکان بەشێک بوون لە ئۆپراسیۆنی بەردەوامیان بۆ بە ئامانجگرتنی حووسییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامادەنین بە بێدەنگی بوەستن و ڕێگە بدەن حووسییەکان هێرش بکەنە سەریان، بۆیە بە تووندی هێرش دەکەنە سەر پێگە و سەرکردەکانیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو هێرشانەی ئیسرائیل لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ گەشتە سێ ڕۆژییەکەی بۆ وڵاتانی کەنداو کۆتایی پێهێنا و گەڕایەوە بۆ ئەمریکا کە پێش ئەم سەردانەی ئەمریکا بە نێوەنگیری عومان لەگەڵ حووسییەکان ڕێککەوتن بە ئاگربەست و نەکردنە ئامانجی کەشتییەکانی ئەمریکا لەلایەن حووسییەکان لە ناوچەکەدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
کەرکووک بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لە شەهید ئەحمەد دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەین بۆ ڕێککەوتن
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
کەرکووک بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لە شەهید ئەحمەد دەکات
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
چۆڵکردنی گوندە عەرەبییەکان؛ مەترسییەکی شاراوە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
خواست لەسەر چاپکردنی ئاڵای کوردستان بە ڕێژەی 30% زیادی کردووە






