
ساتی واژۆکردنی گرێبەستی نێوان ئەمریکا و ئیمارات. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دوای کۆتاییهاتنی گەشتەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ وڵاتانی کەنداو، کۆشکی سپی، ڕایگەیاند، سەردانی یەکەمی سەرۆک سەرکەوتنێکی گەورەبوو بۆ ئەمریکا.
وێنە گەورەکە: لە میانی گەشتە سێ ڕۆژییەکەی بۆ وڵاتانی کەنداو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ژمارەیەک ڕێککەوتنی لەگەڵ وڵاتانی سعودیە، قەتەر و ئیمارات واژۆکرد.
بڵاوکراوەی فەرمی: كارۆلین لیڤیت، وتەبێژی كۆشكی سپی لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند، یەکەم گەشتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ دەرەوەی وڵات سەرکەوتنێکی گەورەبووە و ڕێککەوتنی مەزنی بۆ ئەمریکا لێ بەرهەمهاتووە.
بەشێکی دیکە لە بڵاوکراوەکەی وتەبێژی كۆشكی سپی
لە سەردانەکەی سەرۆک ترەمپ سعوودیە بە بەهای 600 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی لە ئەمریکا ڕاگەیاند، بەم پێیە سەردەمێکی مێژووی نوێی هاوبەش لە نێوان ئەمریکا و سعوودیە دەستپێدەکات.
هەر لە سەردانەکەیدا، ئەمریکا بە بەهای یەک تریلیۆن و 200 ملیار دۆلار ڕێککەوتی ئابووری لەگەڵ قەتەر واژۆکرد.
لە سێیەم ڕۆژی سەردانەکەشی بۆ وڵاتانی کەنداو، بە بەهای زیاتر لە 200 ملیار دۆلار ڕێککەوتنی بازرگانی لە نێوان ئەمریکا و ئیمارات واژۆکرا.
بە کۆی گشتی، سەرۆک ترەمپ زیاتر لە دوو تریلیۆن دۆلاری لە ڕێککەوتنی وەبەرهێنانی لەگەڵ ئەم سێ وڵاتەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەمریکا مسۆگەر کرد و ڕێگەی خۆشکرد بۆ داهاتوویەکی سەلامەتتر و خۆشگوزەرانتر.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
کەرکووک بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لە شەهید ئەحمەد دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەین بۆ ڕێککەوتن
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
کەرکووک بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لە شەهید ئەحمەد دەکات
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
چۆڵکردنی گوندە عەرەبییەکان؛ مەترسییەکی شاراوە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
خواست لەسەر چاپکردنی ئاڵای کوردستان بە ڕێژەی 30% زیادی کردووە






