
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران.وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
هێشتا وادەی گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران دیاری نەکراوە و ئێران دەڵێت، تا ئێستا هیچ پێشنیازێکی نووسراوییان لە ئەمریکاوە پێنەگەیشتووە، چ بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ.
وێنە گەورەکە: بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر تاران، حکومەتی ئێران بەجیا گفتوگۆکانی بەردەوامە لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا، جەخت لەوەش دەکەنەوە ویستییان بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم دابینکردنی وزەیە نەک دروستکردنی چەکی ئەتۆم.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند، ئەمریکا ڕێز لە مافەکانمان بگرێت و سزاکانی سەر وڵاتەکەمان هەڵبگرێت، ڕێککەوتنیان لەگەڵ دەکەین.
ئێران دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ مەبەستی ئاشتیانە نابێت و ئەمەش بە هەموو ئەو وڵاتانە وتراوە کە لەو بارەیەوە دانوستان لەگەڵ ئێمە دەکەن.
نەتەوەی گەورەی ئێران دەسەڵات و خۆڕاگری خۆی نیشانی ئەو کەسانە داوە کە دەیانەوێت خۆیان بسەپێنن، هەمیشە پێشوازی لە گفتوگۆ دەکەین کە لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
کەرکووک بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لە شەهید ئەحمەد دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەین بۆ ڕێککەوتن
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
کەرکووک بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لە شەهید ئەحمەد دەکات
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
چۆڵکردنی گوندە عەرەبییەکان؛ مەترسییەکی شاراوە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
خواست لەسەر چاپکردنی ئاڵای کوردستان بە ڕێژەی 30% زیادی کردووە






