
ڤلادمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و ڤۆلۆدمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
کۆشكی سەرۆکایەتیی ڕووسیا 'کرێملن' کۆبوونەوەی نێوان پووتین و زێلێنسکی، دەبەستێتەوە بە ڕێککەوتنی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ.
لێدوانی فەرمی: دیمیتری پیسکۆف، وتەبێژی کرێملن ڕایگەیاند: ئەگەری هەیە ڤلادمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و ڤۆلۆدمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لەگەڵ یەک کۆببنەوە، بەڵام ئەوە پەیوەست و مەرجدارە بەوەی شاندی دانوستاندنکاری ڕووسیا و ئۆکراینا بگەنە ڕێککەوتن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی هەینی 16-5-2025، یەکەم دانوستاندنی ڕاستەوخۆ دوای سێ ساڵ لە دەستپێکی شەڕ، لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئیستەنبووڵ بە ئامادەبوونی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆتایی هات، هەردوولا دەرئەنجامەکانیان بە "بەرهەمدار و ئەرێنی" وەسف کرد.
لەلایەکی دیکە: لەبارەی کۆبوونەوەکان، لایەنی ڕووسی ئاشکرای کرد لەگەڵ ئۆکراینا بەردەوام دەبن لە دانوستاندن و لایەنی ئۆکراینیش ئاماژەی بەوەکرد، ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ وەستاندنی جەنگ لەمیانی دانوستاندنەکاندا تاوتوێ کرا.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






