
هۆڵی بەڕێوەجوونی لووتکەی عەرەبی
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی لووتکەی عەرەبی لە بەغدا کۆتایی هات و تێیدا کۆچ پێکردنی خەڵکی فەڵەستین ڕەتکرایەوە و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرا بۆ ڕاگرتنی خوێنڕشتن لە غەززە فشاری زیاتر بکات، هاوکات داواشیکرد لە سووریا پرۆسەیەکی گشتگیریی سیاسیی دەستپێبکات.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ شەممە لە بەغدا کۆبوونەوەی لووتکەی عەرەبی بەڕێوەچوو و لە ڕووی ئامادەبوونی کەسی یەکەمی وڵاتانەوە کەمترین ڕێژەی ئامادەبوونی تۆمارکرد، بەجۆرێک لە کۆی 22 وڵات، تەنیا شەش وڵات لە ئاستی کەسی یەکەم ئامادەبوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوای کۆتاییهاتنی کارەکانی لووتکەی عەرەبی لە بەغدا، ڕاگەیێنراوی کۆتایی لوتکەکە بڵاوکرایەوە و تێیدا جەختکراوەتەوە کە کۆبوونەوەی لووتکە بە ئامانجی یەکخستنی هەوڵەکانە بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی گەلانی ناوچەکە.
دەقی ڕاگەیێنراوی کۆتایی لووتکەی عەرەبی:
٠ بۆ ڕاگرتنی ڕشتنی خوێن لە غەززە فشاریی نێودەوڵەتی زیاتر بکرێت.
٠ بە هەموو شێوەیەک کۆچ پێکردنی خەڵکی فەڵەستین ڕەتدەکەینەوە.
٠ پێویستە هاوکاریی مرۆیی ڕەوانەی غەززە بکرێت.
٠ ئامانج لە لووتکەی عەرەبی یەکخستنی هەوڵەکان و بەدیهێنانی بەرژەوەندی گەلانی ناوچەکانمانە.
٠ دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆسەر سووریا سەرکۆنە دەکەین.
٠ ڕێگاچارەی سیاسی بۆ ڕاگرتنی ململانێکانی سوودان بدۆزرێتەوە.
٠ کێشەکانی لیبیا بە دانوستان و گفتوگۆی نیشتیمانی چارەسەر بکرێن.
٠ هەموو لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنەکان جێبەجێ بکرێن بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی سەر لوبنان.
٠ هاوسۆزی تەواوی یەمەنین و پشتیوانی لە هەوڵەکانی بەدیهێنانی ئاسایش و کۆتاییهێنان بە شەڕ و دابەشکاریی دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 58 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






