مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان (گرافیکی ئاڤا)
ئاڤا نیوز
مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان بەفەرمی داوەتی ئەمریکا کراوە، ئەمشەو دەگاتە واشتن دی سی و لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوە و چەندین بەرپرسی باڵای دیکەی ئەمریکا کۆ دەبێتەوە، یەکێک لە تەورەکانی گفتووگۆکانیان پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەبێت.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی چەند کاتژمێرێکە بەڕێکەوتووە و ئەمشەو دەگاتە ئەمریکا کە بەفەرمی لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە داوەتی ئەمریکا کراوە. بڕیارە چەندین بەرپرسی باڵاو کۆنگرێسمانی ئەمریکی ببینێ.
زانیاریی تایبەت: ئەوەی تا ئێستا دیارە بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەبێت کە ئێستا ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکایە. لە کۆبوونەوەکەدا باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا، هەولێر و بەغدا، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە دەکەن.
زانیاریی زیاتر: لەو کاتەوەی مارکۆ ڕۆبیۆ بووە بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، دووجار بەتەلەفۆن قسەی لەگەڵ مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان کردووە. هاوکات پێش سەردانەکەی بۆ ئەمریکا، مەسروور بارزانی سەردانی باڵەخانە تازەکەی کونسوڵخانەی ئەمریکای لە هەولێر کرد کە گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکایە لە جیهاندا، بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ بەئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا بکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو شاندەی یاوەریی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ئەمریکا دەکات، پێکهاتوون لە:
- شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە.
- كەمال محەممەد، وەزیری كارەبا و سامانەسرووشتییەكان.
- سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە.
- ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران.
- بەیان سامی عەبدولڕەحمان، ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
12 تشرینی یەکەم
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری سامانە سروشتییەکان چارەنووسی مووچە و ڕێککەوتننامەی نەوت ئاشکرا دەکات