
ژمارەیەک چەکداری هێزەکانی سووریای نوێ
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایگەیاند، دوای ئازادکردنی سووریا توانیویانە هەموو هێزە چەکدارەکانیش لە ژێر یەک دامەزراوەدا یەکبخەنەوە.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی کارنامەی حکومەتی نوێی سووریا، وەزارەتی بەرگری سووریا دەستیکردووە بە یەکخستنەوەی ئەو گرووپە چەکدارانەی لە سووریادا هەن و هەموویان دەچنەوە سەر وەزارەتەکە.
بڵاوکراوەی فەرمی: مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی سووریا لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، دوای ئازادکردنی سووریا، لە چوارچێوەی دامەزراوەیەکی یەکگرتوو دەستمانکرد بە یەکخستنەوەی یەکە سەربازییەکان، ئەمڕۆ ڕایدەگەیەنین کە هەموو یەکەکان لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگری یەکخراونەتەوە.
بەشێکی دیکە لە بڵاوکراوەکەی وەزیری بەرگریی سووریا
٠ ئەم دەستکەوتە گەورەیە بەبێ هەوڵی یەکگرتووی هەمووان نەدەکرا. سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەمان ئاراستەی فەرماندە و سەربازانی یەکە سەربازییەکان دەکەین بۆ هاوکاری بەرهەمدار و پابەندبوونییان لە ئەم قۆناغەدا.
٠ جەخت لەوە دەکەینەوە کە پێویستە گرووپە سەربازییەکانی دیکە لە ماوەی 10 ڕۆژدا لە بەرواری ئەم ڕاگەیاندنەوە پەیوەندی بە وەزارەتی بەرگری بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی پڕۆسەی یەکگرتن و ڕێکخستن.
٠ هەر گرووپێک لەو بەروارە دوابکەوێت بە پێی یاسا کارپێکراوەکان ڕێوشوێنی گونجاو بەرامبەریان دەگیرێتەبەر
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
کەرکووک بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لە شەهید ئەحمەد دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەین بۆ ڕێککەوتن
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
کەرکووک بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لە شەهید ئەحمەد دەکات
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
چۆڵکردنی گوندە عەرەبییەکان؛ مەترسییەکی شاراوە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
خواست لەسەر چاپکردنی ئاڵای کوردستان بە ڕێژەی 30% زیادی کردووە






