
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هیوادارە کە ئۆکراینا و ڕووسیا بگەنە ئاگربەست و دەڵێت: بەر لەوەی لەگەڵ زێلێنسکی قسە بکەم، ڕۆژی دووشەممە پەیوەندی بە پووتینەوە دەکەم و دەمەوێت هەڵوێستی ڕووسیا لەبارەی ڕاگرتنی جەنگ لەگەڵ ئۆکراینا بزانم.
چییرۆکی سەرەکی: هەینی ڕابردوو 16-5-2025، شاندی دانووستانکاری نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا بە نێوەدندگیریی تورکیا و ئەمریکا لە ئیستەنبووڵ کۆبوونەوە، بڕیاریاندا کە بەردەوامی بە دانووستانەکان بدەن.
لێدوانی فەرمی: ترەمپ لە تروس سۆشیال ڕایگەیاند: پێش ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ ڤۆڵۆدیمیر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا و ژمارەیەک سەرکردەی ئەندامی ناتۆ بکەم، ڕۆژی دووشەممە لەسەر پرسی وەستانی جەنگ لەنێوان ئۆکراینا و ڕووسیا بە تەلەفۆن گفتوگۆ لەگەڵ پووتین دەکەم.
- هیوادارم ئۆکراینا و ڕووسیا بگەنە ڕێککەوتن و کۆتایی بەو شەڕە بێت کە هەر لەسەرەتاوە نەدەبوو دەستپێبکات.
باکگراوند: سەرەڕای کۆبوونەوە بەردەوامەکانی ئەمریکا لەگەڵ ڕووسیا و ئۆکراینا و دەوڵەتانی یەکێتی ئەوروپا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی سێ ساڵەی نێوان هەردوو دەوڵەت، جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا تاوەکو ئێستا بەردەوامی هەیە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 54 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






