
ئاڤا نیوز
بڕیاربوو حیزب و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان لە سلێمانی دوایین کۆبوونەوەی خۆیان بکەن و ئەو هاوپەیمانێتییە ڕابگەیێنن کە پلانیان بۆ دانابوو بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی عێراق پێکیبهێنن، بەڵام نەگەیشتن بە ڕێککەوتن و پێدەچێت هەر حیزبە و بە لیستێکی جیا بەشداری هەڵبژاردنەکان بکات.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی 11-11-2025، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، ئامادەکارییەکان بۆ پرۆسەیەکە لە عێراق دەستیپێکردووە و ڕۆژی 20ـی ئەم مانگەش دوایین وادەیە بۆ تۆمارکردنی قەوارە و هاوپەیمانێتییەکان کە دەیانەوێت لە پرۆسەکەدا بەشداربن، لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی هەرێمی کوردستان لەنێو خۆیاندا چەند کۆبوونەوەیەکیان کرد بۆ پێکهێنانی لیستێکی هاوبەش بەڵام نەگەیشتنە ڕێککەوتن و وادەکەش لە تەواوبوون نزیک دەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: مستەفا عەبدوڵڵا، ئەندامی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ هیچ کۆبوونەوەیەک لە نێوانمان ناکرێت، ئێمە وەک یەکگرتوو لەگەڵ پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەک بووین بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتووین بە هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ لایەنەکان".
مستەفا عەبدوڵڵا گوتیشی، "لەگەڵ کۆمەڵی دادگەریش بۆ هەمان مەبەست بە جیا دانیشتین بەڵام لەگەڵ ئەوانیش هێشتا نەگەیشتووین بە هیچ ئەنجامێک، ئەگەر لەم دوو ڕۆژەش نەگەینە هیچ ڕێککەوتنێک ئەوا کات نامێنێت و هەریەکە و بە لیستێکی جیا بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دەکەین".
زانیاریی زیاتر: حیزب و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان کە پێکهاتبوون لە، نەوەی نوێ، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، کۆمەڵی دادگەری کوردستان، بەرەی گەل، ڕەوتی هەڵوێست، بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی و چەند کەسایەتییەکی سەربەخۆ، دوای چەندین کۆبوونەوە، نەوەی نوێ و ڕەوتی هەڵوێست لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکە کشانەوە و تەنیا چوار لایەن و چەند کەسێکی سەربەخۆ مانەوە بەڵام ئەوانیش ڕێکنەکەوتن و پێدەچێت هەر حیزبە و بەجیا بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن.
هۆکارە زانراوەکان: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، لە کۆبوونەوەکانی ئەو هێز و لایەنانەدا، جیاوازی دەنگ و کورسییەکانیان لەلایەک، و مەرج و داواکاری هەندێک لە لایەنەکان لەلایەکی دیکە، کێشەی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکە دروستکرد و وای کرد هێزەکانی نێو بەرەکە لەیەک دوور بکەونەوە، پێشتریش پەیامنێری ئاڤا دوای یەکێک لە کۆبوونەوەکانیان لە نوێنەرێکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی پرسی، کە ئایا ڕاستە مەرجی هێزە ئیسلامییەکان وەرگرتنی سەرۆک لیستی هاوپەیمانێتییەکە بووە، لە وەڵامدا گووتی، سەرۆک لیستی تمووحی هەموو لایەکە، بۆیە شتێکی ئاساییە ئەگەر داوامان کردبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە، دوایین کۆبوونەوە لەنێوان ئەو لایەنانەدا بکرێت کە تا ئێستا لە بەرەکەدا ماون، بەڵام کۆبوونەوەکە نەکرا و بەهۆشییەوە کات نامێنێت بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
39 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە






