
ساتی پێشوازی لە حەسەن شێخ مەحموود سەرۆکی سۆماڵ لەلایەن فوئاد حووسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی کۆمکاری عەرەبی سەردانی بەغدا کردبوو
ئاڤا نیوز
لە لووتکەی عەرەبیدا سەرۆکی سۆماڵ داوای لە حکومەتی عێراق کرد پاڵاوگەیەکی نەوتی وڵاتەکەی لە سۆماڵ نۆژەن بکاتەوە، کە زیاتر لە 50 ساڵ لەمەوبەر دروستکراوە، ئەوەش نهێنییەکە و زۆرینەی هاووڵاتیان نازانن کە عێراق خاوەندارێتی لە پاڵاوگەیەک لە سۆماڵ دەکات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە، ڕێککەوتی 17ـی 5ـی 2025، 34ـەمین لووتکەی عەرەبی لە بەغدا بەڕێوەچوو، لە کۆی 22 وڵاتی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی، بە عێراقەوە سەرۆک و کەسی یەکەمی تەنیا شەش وڵات ئامادەبوون، بەوەش بووە خراپترین لووتکە لەڕووی ئامادەبوونی سەرکردەی وڵاتانەوە.
لێدوانی فەرمی: نەبیل مەرسوومی، شارەزای ئابووری لە عێراق ڕایگەیاند، ئەم پاڵاوگەیە ساڵی 1974 لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دروستکراوە و ساڵانە توانای پاڵاوتنی نزیکەی حەوت ملیۆن بەرمیلی هەیە، پاڵاوگەکە بە هاوبەشی لە نێوان سۆماڵ و عێراق دروستکراوە و ئەو کاتە حکومەتی عێراق هەموو پارەکەی داوە، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش دوای سێ ساڵ لە بەرهەمهێنان، سۆماڵ بە سودێکی زۆر کەم، 50%ـی پشکی خۆی لە پارەی تێچووی پاڵاوگەکە داوە.
- بەوتەی ئەو شارەزایە، لە کۆبوونەوەی لووتکەی عەرەبیدا کە دوێنێ لە بەغدا بەڕێوەچوو، حەسەن شێخ مەحموود، سەرۆکی سۆماڵ داوای لە حکومەتی عێراق کردووە پاڵاوگەکە نۆژەن بکاتەوە تا دووبارە دەست بە بەرهەمهێنان بکاتەوە، "ئەم بابەتەش سوپڕایزی عێراق بووە لە لووتکەکەدا چونکە هیچ هاووڵاتییەکی عێراقی نەیزانیووە کە عێراق خاوەندارێتی لە پاڵاوگەیەک لە سۆماڵ دەکات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- لەمەوپێش
ههوراز گوڵپی برانده، كۆپی ناكرێت
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانبارین ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: پشتیوانیی هەر هەوڵێک دەکەم خزمەتی پرۆسەی ئاشتی بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پسپۆڕانی تەندروستی ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن بگەڕێنەوە سەر بەکارهێنانی خواردنی ماڵەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بنەماڵەیەکی هەورامان ماوەی 25 ساڵە پیشەی ئاسنگەرییان هەڵبژاردووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کچە هەڵەبجەییەکە لە کۆنگرێسی ئەمریكاوە دەست بە جێبەجێكردنی بەڵێنەکانی دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: پشتیوانیی هەر هەوڵێک دەکەم خزمەتی پرۆسەی ئاشتی بکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆجەلان: خەباتی پەکەکە گەیشتووەتە ئەنجام و کۆماری دیموکرات بونیاد دەنێین
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆم باراک: ئەمریکا لە عێراق شکستی هێنا و ئێران جێگەی گرتەوە






